17 تاكو به باوه‌ڕ مه‌سیح له دڵتان‌دا نیشته‌جێ بێت و
17 تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتان‌دا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت،
له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه.
ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه بۆ ئێمه‌یه ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه. ئه‌وه‌ی له خۆشویستندا جێگیر بێت له خودا جێگیر ده‌بێت و خودا‌ش له‌ودایه.
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی منی خۆشبووێ وته‌كه‌م ده‌پارێزێت، باوكیشم خۆشیده‌وێت و دێینه لای، له‌لای ئه‌ویش ماڵێک سازده‌كه‌ین.
من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه له مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به جه‌سته ده‌ژیم، ئه‌وا به باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆش‌ویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه دا.
هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه خۆشویستنی خودا ڕژاوه‌ته نێو دڵمان، به ڕووحی پارسا كه پێمان دراوه.
ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستاوم و له ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوێی له ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، لێی دێمه ژووره‌وه و شێوی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.
په‌رستگای خودا‌ش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه؟ چونكه ئێوه په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی من}.
ڕۆڵه‌كان، ئێوه له خوداوه‌ن، ئه‌وانتان به‌زاندووه، چونكه ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دایه مه‌زنتره له‌وه‌ی له جیهاندایه.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه خودا ویستی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پێیان بناسێنی كه ده‌وڵه‌مه‌ندیی شكۆی ئه‌م نهێنییه چییه، ئه‌ویش مه‌سیحه كه له‌نێوتاندایه، هیوای شكۆمه‌ندییه.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان.
من له‌واندام و تۆ له مندای، تاكو به ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه و ئه‌وانت خۆش‌ویست، وه‌ک منت خۆش‌ویست.
ڕووحی ڕه‌وا، كه‌وا جیهان ناتوانێت په‌سه‌ندی بكات، چونكه نایبینێت و نایناسێت. به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن، چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و له ئێوه‌دا ده‌بێت.
له مرۆڤێک ده‌چێت خانوویه‌ک دروست ده‌كات، جا هه‌ڵیكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، كاتێ لافاو هه‌ستا و ڕووبار له خانووه‌كه‌ی دا، نه‌یتوانی بیهه‌ژێنێت، چونكه له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو.
به‌ڵام كه خۆر هه‌ڵهات سووتا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌گی نه‌بوو، وشک بوو.
چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا خروسه‌بڕان و خروسه‌نه‌بڕان سوودیان نییه، به‌ڵكو ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به خۆشویستن كارده‌كات.
ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه له مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له ئه‌ودا.
سه‌باره‌ت به قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت.
من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد.
خۆتان ئه‌زموون بكه‌ن ئاخۆ له باوه‌ڕدان. له خۆتان بكۆڵنه‌وه. ئایا نازانن كه ئیشۆعی مه‌سیح له ئێوه دایه؟ ته‌نها ئه‌گه‌ر له ئه‌زموون كه‌وتووبن.