Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 3:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 له‌ ئه‌ودا و به‌ باوه‌ڕی ئه‌و، به‌ متمانه‌وه‌ بوێریمان هه‌یه‌ له‌ چوونه‌لای خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ مەسیح و باوەڕهێنانمان پێی، بە دڵنیاییەوە ئەو ئازادییەمان هەیە بۆ چوونە لای خودا.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 3:12
12 Referans Kwoze  

چونكه‌ به‌ ئه‌و هه‌ردوو لامان له‌ یه‌ک ڕووحدا ڕێپێدراویێتیمان هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ لای باوک.


به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه‌ نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به‌ هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


به‌ڵام به‌هۆی مه‌سیح متمانه‌ی ئاوامان به‌ خودا هه‌یه‌.


ئه‌م بێتاوانكردنه‌ی له‌ خوداوه‌ به‌هۆی باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌هێنن، بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازییه‌.


به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌ متمانه‌ و شانازییه‌ی هیوامان.


كه‌واته‌ متمانه‌تان فڕێ مه‌ده‌ن كه‌ پاداشتی مه‌زنه‌.


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


ئێستاش ڕۆڵه‌كان، تیایدا جێگیر بن، تاكو كاتێ ده‌ركه‌وت متمانه‌مان هه‌بێت، كه‌ هاته‌وه‌ شه‌رمی لێ نه‌كه‌ین.


خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا دڵنیا ده‌بین،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite