Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 3:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 بۆئه‌وه‌ی ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كاندا زانراو بێت، به‌هۆی وارگه‌وه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بۆ ئەوەی ئێستا لە ڕێگەی کڵێساوە، دانایی هەمەجۆرەی خودا بۆ فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران لە شوێنەکانی ئاسمان زانراو بێت،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 3:10
23 Referans Kwoze  

بۆیان ئاشكرا كرا كه‌ بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به‌ ڕووحی پارسا، كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ نێردراوه‌، كه‌ فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.


چونكه‌ زۆرانبازیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه‌، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه‌، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه‌ به‌دكاره‌ ڕووحییه‌كانه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كان.


به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه‌ نهێنییه‌: دانایی شاراوه‌، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه‌ بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه‌.


ئای له‌ قووڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و زانستی خودا! چه‌نده‌ مه‌حاڵه‌ پشكنینی حوكمه‌كانی، چه‌ند دووره‌ ڕێگاكانی له‌ گه‌ڕان!


له‌ سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه‌، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره‌، به‌ڵكو له‌ داهاتووش.


ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا،


به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوو و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه‌.


ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت و له‌ لای ڕاستی خودایه‌، فریشته‌ و ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.


چونكه‌ به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران.


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنه‌وه‌ به‌سه‌رمانی دا باراند.


چونكه‌ دڵنیام نه‌ مه‌رگ و نه‌ ژیان، نه‌ فریشته‌كان و نه‌ سه‌رۆكه‌كان و نه‌ هێزه‌كان، نه‌ شته‌كانی ئێستا و نه‌ شته‌كانی داهاتوو


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنن! هه‌موویت به‌ دانایی دروستكردووه‌. زه‌وی پڕه‌ له‌ ده‌ستكردی تۆ.


ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن.


كه‌ له‌شییه‌تی، پڕی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له‌ هه‌موو شتێكدا پڕ ده‌كات.


ئێوه‌ش له‌ودا گه‌یشتوونه‌ته‌ ته‌واوه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكه‌.


سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به‌ ئاشكرا كردنییه‌ په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite