Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 3:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 به‌م هۆیه‌وه‌‌ منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 بەهۆی ئەمەوە، من کە پۆڵسم، لە پێناوی ئێوەی ناجولەکە ئێستا دیلی عیسای مەسیحم…

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 3:1
30 Referans Kwoze  

ئێستا دڵشادم به‌ ئازاره‌كانم له‌ پێناوی ئێوه‌دا و پاشماوه‌ی ته‌نگانه‌ی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌ی خۆمدا ته‌واوده‌كه‌م، له‌ پێناوی له‌شی ئه‌و، كه‌ وارگه‌یه‌.


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


كه‌ له‌پێناویدا له‌ زنجیردا باڵوێزم، تاكو وه‌ک پێویسته‌ ئاشكرا قسه‌ی پێویست بكه‌م.


به‌ڵام له‌پێناوی خۆشویستن داوات لێ ده‌كه‌م، منی پۆڵۆسی پیره‌مێرد، ئێستاش گیراوی ئیشۆعی مه‌سیحم،


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


پۆڵۆس، به‌ندكراوی ئیشۆعی مه‌سیح و تیماتیئوسی برا، بۆ هاوكار و خۆشه‌ویست فلیمۆن و


ئه‌ویش بردییه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌. وتی: “پۆڵۆسی به‌ندكراو بانگی كردم و داوای لێكردم ئه‌م گه‌نجه‌ بهێنمه‌ لات، شتێكی هه‌یه‌ پێتی بڵێت”.


پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ست به‌سه‌رتاندا ده‌گرن و قاوتان ده‌ده‌ن، ڕاده‌ستی كه‌نیشت و زیندانیه‌كان ده‌كرێن، له‌ پێناوی ناوی من ده‌بردرێنه‌ به‌رده‌م پاشا و فه‌رمانڕه‌واكان.


ئه‌په‌فراسی هاوڕێی به‌ندیێتیم له‌ پێناوی ئیشۆعی مه‌سیح، سڵاوت لێده‌كات،


پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له‌ خودا ده‌پاڕامه‌وه‌ نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه‌”.


په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته‌ خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه‌ زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه‌ و شه‌رمی به‌ زنجیرم نه‌بووه‌.


من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه‌ ده‌ستخه‌تی خۆمه‌. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم،


ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه‌، له‌ لێدان زیاتر، له‌ زیندان‌ زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار.


خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به‌ نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه‌ بوێرم كه‌ لێتان دوورم.


ئیتر فه‌رمانده‌كه‌ نزیكبووه‌وه‌ و گرتی، فه‌رمانی دا به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه‌؟ و چی كردووه‌؟


هه‌رگیز مه‌ترسه‌ له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه‌ هه‌ندێكتان بخاته‌ زیندانه‌وه‌، تاكو تاقی بكرێنه‌وه‌ و ده‌ ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به‌، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.


بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ ناخۆشییه‌كانم وره‌ به‌رنه‌ده‌ن كه‌ له‌پێناوی ئێوه‌یه‌، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه‌.


به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه‌؟ كه‌واته‌ كۆسپی خاچ لادراوه‌.


من پۆڵۆسم پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خروسه‌بڕان بكرێن ئه‌وا مه‌سیح هیچ سوودێكی بۆتان نابێت!


جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل.


ئه‌گه‌ر تووشی ته‌نگانه‌ ده‌بین ئه‌وا بۆ دڵنه‌وایی و ڕزگاریتانه‌، ئه‌گه‌ر دڵنه‌وایی كرابین ئه‌وا بۆ دڵنه‌واییتانه‌، ئه‌وه‌ی كاریگه‌ره‌ له‌ ئێوه‌دا دانبه‌خۆداگرتنه‌ بۆ هه‌مان ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ ئێمه‌ش ده‌یچێژین.


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه‌.


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


به‌گوێره‌ی خواستی جاویدانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان هێنایه‌ دی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite