Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 2:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 خودا كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ میهره‌بانی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشویستنه‌ مه‌زنه‌ی كه‌ خۆشیویستین،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 2:4
34 Referans Kwoze  

پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


له‌ودا به‌ خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه‌ قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی،


به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ خوداوه‌ندێكی میهره‌بان و به‌زه‌ییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت له‌ میهره‌بانی و ڕه‌وا.


به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد.


تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات.


په‌روه‌ردگار به‌سۆز و میهره‌بانه‌، پشوودرێژه‌ و پڕ له‌ میهره‌بانیه‌.


چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه‌، چونكه‌ هه‌مان په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.


به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له‌ میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن.


ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


هه‌رچه‌نده‌ من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه‌ درایه‌ من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كان كه‌ ناپشكنرێت و


تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه‌ پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟


یان گاڵته‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی نیانی و نه‌رمی و پشوودرێژییه‌كه‌ی دێت؟ نازانیت نیانیی خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردنت ده‌بات؟


به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا.


به‌هۆی هه‌ناوی میهره‌بانیی خودامانه‌وه‌، كه‌ رووناكی له‌ به‌رزاییه‌وه ئێمه‌ی به‌سه‌ركرد‌،


خودایه‌، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. به‌پێی زۆری به‌زه‌یی خۆت یاخیبوونم بسڕه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite