Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 تاكو هه‌ردووكیان له‌ یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه‌ به‌ خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 2:16
14 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به‌ مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه‌، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه‌ چه‌ند زیاتر به‌ ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!


ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه‌ له‌ دژی ئێمه‌ بوو، له‌م ناوه‌نده‌ هه‌ڵیگرت و به‌ خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد.


واتا دوژمنایه‌تی. به‌ له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، تاكو له‌ هه‌ردووكیان له‌ خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته‌ دی، ئاشتی دروست بكات،


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،


بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت.


ئه‌مه‌ ده‌زانین: مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه‌ نه‌بین


له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه‌، ئێمه‌ كه‌ زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه‌ هه‌موومان به‌شداری له‌ یه‌ك ناندا ده‌كه‌ین.


كه‌ نه‌ته‌وه‌كان به‌ ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له‌ مه‌سیحدا.


به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه‌ بانگكران،


با ئاشتیی خودا حوكمی دڵتان بكات، كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكران له‌ یه‌ک له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسكار بن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite