Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 2:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 به‌ڵام ئێوه‌ ئێستا له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، كه‌ پێشتر دوور بوون، به‌ خوێنی مه‌سیح نزیک بوونه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 2:13
41 Referans Kwoze  

چونكه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”.


جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه‌، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێتاوان كران به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


ئه‌و كاته‌ بێ مه‌سیح بوون، له‌ هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه‌ بوون و له‌ په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له‌ جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون.


له‌ودا به‌ خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه‌ قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی،


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن گاڵته‌م پێده‌كه‌ن. توانجم لێده‌گرن و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


بۆیه‌ په‌یمانه‌كه‌ی یه‌كه‌میش بێ خوێن جێبه‌جێ نه‌كرا.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


كه‌واته‌ ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح


پێی فه‌رمووم: بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وه‌كان”.


شیمعون ڕوونی كرده‌وه‌ چۆن خودا یه‌كه‌مجار بایه‌خی خۆی به‌ نه‌ته‌وه‌كان نیشانداوه‌، تا له‌نێو ئه‌واندا گه‌لێک بۆ ناوی خۆی ببات.


چونكه‌ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له‌ تۆ دوورن بنه‌بڕ ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ بكه‌ن دوایان ده‌بڕیته‌وه‌.


هه‌روه‌ها كاوڕی دیكه‌م هه‌یه‌ سه‌ر به‌م پشتیره‌یه‌ نین، ده‌بێ ئه‌وانیش بهێنم، ئه‌وانیش گوێیان له‌ ده‌نگم ده‌بێت، جا ده‌بنه‌ یه‌ک مێگه‌ل و یه‌ک شوان.


چونكه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله‌ یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه‌.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌خواستی خودا، بۆ ئه‌و پارسایانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆسدان و باوه‌ڕداران به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له‌ ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.


له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا،


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite