1 ئێوه‌ش به تاوان و گوناهه‌كانتان مردوو بوون،
1 ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون
ئێوه‌ش به گوناه و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه، له هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆش‌بوو.
چونكه یاسای ڕووحی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا، له یاسای گوناه و مه‌رگ ئازادی كردم.
كه هزریان تاریكه، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له ژیانی خودا دابڕاون.
چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه.
ده‌زانین له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراینه‌وه، چونكه برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه.
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوک به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت.
چونكه هه‌ر شتێک ببینرێت ڕووناكییه. بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌ی نووستوو هه‌سته، له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، مه‌سیح بۆت ده‌دره‌وشێته‌وه”.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به چێژ ده‌ژیێت، به زیندوویی مردووه.
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه ئێستایه، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین.
ئاواش نووسراوه: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه}.
دز بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت نایه‌ت، به‌ڵام من هاتووم تاكو ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ.
هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی سه‌ردس، بنووسه: “ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕووحی خودا و حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ به ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت.
به‌ڵام پێویسته دڵخۆش و شاد بین، چونكه ئه‌م برایه‌ت مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه”.
چونكه ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.
ئیشۆع پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه، واز له مردووان بهێنه با مردووه‌كانیان بنێژن”.
چونكه خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین یه‌كێک له جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن.