Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 1:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 1:3
39 Referans Kwoze  

پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان،


پیرۆزه‌ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی میهره‌بانی و خوداوه‌ندی هه‌موو دڵنه‌واییه‌ک،


له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا،


ئه‌وه‌ی له‌ مه‌سیحدا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كان داینیشاند،


پیرۆزه‌ ناوی شكۆداری تاهه‌تایه‌، با شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕ بكات. ئامین و ئامین. نوێژه‌كانی داویدی كوڕی ئیشه‌ی ته‌واو بوون.


چونكه‌ زۆرانبازیی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆشت و خوێن نییه‌، به‌ڵكو دژی سه‌رۆكه‌كان، دژی ده‌سه‌ڵاتداران، دژی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌م تاریكییه‌ی جیهانه‌، هه‌روه‌ها دژی سه‌ربازه‌ به‌دكاره‌ ڕووحییه‌كانه‌ له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كان.


بۆئه‌وه‌ی ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ شوێنه‌ ئاسمانییه‌كاندا زانراو بێت، به‌هۆی وارگه‌وه‌،


كه‌واته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌می باوه‌ڕدار داڕشت ده‌بن.


په‌روه‌ردگار، دروستكاری زه‌وی و ئاسمانان. له‌ سیهیۆنه‌وه‌ داڕشتت بكات.


تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه‌ له‌ مندای و منیش له‌ تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له‌ ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه‌ تۆ منت ناردووه‌.


با تاهه‌تایه‌ ناوی بمێنێت، تا خۆی مابێت ناوی به‌رده‌وام بێت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی له‌وه‌وه‌ داڕشت بن. هه‌مووان خۆزگه‌ی پێ بخوازن.


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


چونكه‌ وه‌ك له‌ش یه‌كه‌ و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا.


ئیتر ئێمه‌ی زۆر له‌ مه‌سیحدا یه‌ک له‌شین، هه‌مووشمان ئه‌ندامی یه‌كترین.


بۆ به‌جێگه‌یاندنی له‌ پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، له‌وانه‌ی له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له‌ ژێر یه‌ک سه‌ر، كه‌ مه‌سیحه‌.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


تاكو به‌ یه‌ک دڵ و به‌ یه‌ک ده‌نگ شكۆی خودا و باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ن.


ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه‌ و سێبه‌ری شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه‌ دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه‌: “بڕوانه‌ كه‌ هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروست بكه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كێوه‌كه‌ پیشانت دراوه‌”.


هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره‌، بۆ شكۆی خودای باوک.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


بێگه‌ردكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌بووایه‌ ئاوا بكرێت، به‌ڵام خودی شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌ قوربانیی باشتر له‌مانه‌ بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”.


له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن من له‌ باوكمدام، ئێوه‌ش له‌ مندان، منیش له‌ ئێوه‌دام.


له‌ باوه‌شی كرد و پیرۆزی خودای كرد و وتی:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite