Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 1:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ باوه‌ڕدارین. كه‌ به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 1:19
19 Referans Kwoze  

چونكه‌ خودا خۆی له‌ ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.


بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تواناداره‌ هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ تیاماندا كارده‌كات،


له‌ عه‌مادكردنیدا له‌گه‌ڵی نێژران، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش هه‌ستانه‌وه‌ به‌هۆی باوه‌ڕتان به‌ كاری خودا، كه‌ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌.


به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه‌ له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ هێز له‌ خوداوه‌یه‌ نه‌ک له‌ ئێمه‌.


بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌ مندا كارده‌كات.


له‌ كۆتاییدا برایان، به‌هێز بن له‌ په‌روه‌ردگار و له‌ هێزه‌ گه‌وره‌كه‌ی.


منیش بۆی بوومه‌ ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی.


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


چونكه‌ شه‌رمم به‌ ئینجیلی مه‌سیح نییه‌، چونكه‌ هێزی خودایه‌ بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی.


خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.


هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه‌ و ئه‌و كرداره‌ی به‌ باوه‌ڕه‌ ده‌كرێت به‌ هێزه‌وه‌ ته‌واو بكات،


چونكه‌ ته‌نها به‌ قسه‌ ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به‌ هێز و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له‌ پێناوی ئێوه‌ له‌نێوانتاندا چ جۆره‌ كه‌سێک بووین.


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


له‌دایكبووی ‌جه‌سته‌ جه‌سته‌یه‌، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه‌.


ئه‌وه‌ی له‌شی خاكسارمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێک بۆ خۆی.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite