Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 1:14 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

14 ئه‌وه‌ی پێشه‌كیی ده‌سته‌به‌ری میراته‌كه‌مانه‌، بۆ قوربانیدتانی گه‌لی تایبه‌تی خودا، بۆ ستایشكردنی شكۆكه‌ی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

14 ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 1:14
18 Referans Kwoze  

به‌ڵام خودایه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ دروستكردووه‌، ئه‌ویش وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی پێمان داوه‌.


كه‌ مۆری خۆی لێداوین و وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی خۆی خسته‌ دڵمانه‌وه‌.


ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده‌ دڵتانه‌وه‌، به‌ هاواره‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بابه‌! باوكه‌!”


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه‌ نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه‌، خۆشمان له‌ ناخماندا ده‌ناڵێنین كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌‌ چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به‌ قوربانیدانی جه‌سته‌مان.


تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه‌ كه‌ یه‌كه‌مین بووین هیوامان له‌ مه‌سیحدا بوو.


ئێستاش به‌ خودا و وشه‌ی به‌خششه‌كه‌یتان ده‌سپێرم، كه‌ توانای هه‌یه‌ بنیادتان بنێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان میراتتان پێ ببه‌خشێت.


بردنی بۆ سنووری پارسای. ئه‌و چیایه‌ی به‌ ده‌ستی ڕاستی به‌ده‌ستی هێنا.


كۆمه‌ڵی خۆت له‌ بیر بێت، كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌ڵتبژارد، هۆزی میراتی خۆت كڕییه‌وه‌، ئه‌م كێوی سیهیۆنه‌ كه‌ تیایدا نیشته‌جێ بوویت.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


كه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ستن و سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ڕزگاربوونتان نزیک ده‌بێته‌وه‌”.


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite