Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ئەفەسۆس 1:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 بۆ به‌جێگه‌یاندنی له‌ پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، له‌وانه‌ی له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له‌ ژێر یه‌ک سه‌ر، كه‌ مه‌سیحه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.

Gade chapit la Kopi




ئەفەسۆس 1:10
29 Referans Kwoze  

به‌ ئه‌و هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشت بكاته‌وه‌، ئاشتی بنێته‌وه‌ به‌ خوێنی خاچه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بێت یان له‌ ئاسمانان.


به‌ڵام كه‌ پڕی زه‌مانه‌ داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له‌ كچێک له‌دایكبوو، له‌ سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو،


ده‌یفه‌رموو: “كاته‌كه‌ هاتووه‌ و پاشایه‌تی خودا نزیک بووه‌ته‌وه‌. تۆبه‌ بكه‌ن و باوه‌ڕ به‌ ئینجیل بهێنن”.


له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دووا، ئه‌وه‌ی كردیه‌ میراتگری هه‌موو شتێک و به‌ ئه‌ویش گه‌ردوونی دروستكردووه‌.


چونكه‌ به‌و هه‌موو شتێک ئافرێندرا: له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، بینراو و نه‌بینراو، ته‌خت یان سه‌روه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی یان ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی به‌و و بۆ ئه‌و ئافرێندران.


له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له‌ پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت.


ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه‌،


په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه‌ ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ربڕایت و به‌ خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه‌، له‌ هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.


هه‌موو شتێكی خسته‌ ژێر پێیه‌كانی، له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكدا كردییه‌ سه‌ر بۆ وارگه‌،


به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه‌ سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه‌ و سه‌ری ژن پیاوه‌ و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه‌.


چونكه‌ خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆمان بینی، تاكو بێ ئێمه‌ ته‌واو نه‌بن.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


واتا دوژمنایه‌تی. به‌ له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، تاكو له‌ هه‌ردووكیان له‌ خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته‌ دی، ئاشتی دروست بكات،


جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه‌، كه‌ پایانی ڕۆژگار بۆمان هاتووه‌.


هه‌موو گه‌لان له‌به‌رده‌می كۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه‌، وه‌ک شوان كاوڕ له‌ بزن جیا ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌مانه‌ ته‌نها ڕێوڕه‌سمی ڕواڵه‌تیانه‌ن كه‌ چڕده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ و شوشتنی جۆراوجۆر، تا كاتی داڕشتنی نوێ دانرابوو.


بێگومان گوێتان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی به‌خششی خودا بووه‌ كه‌ له‌ پێناوتان پێم دراوه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite