Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




کۆلۆسی 4:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌مه‌ ناردمه‌ لاتان، تاكو هه‌واڵتان‌ بزانێت و دڵنه‌واییتان بكات،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بە تایبەتی بۆ ئەوە ناردمە لاتان کە هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.

Gade chapit la Kopi




کۆلۆسی 4:8
16 Referans Kwoze  

تایبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وم بۆ ناردن تاكو هه‌واڵی ئێمه‌ بزانن و دڵنه‌واییتان بكات.


تاكو له‌ خۆشویستندا دڵنه‌وایی بكرێن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنیی خودای باوک و مه‌سیح بناسن،


دڵنه‌واییتان بكات و له‌ هه‌موو قسه‌ و كردارێگی چاک جێگیرتان بكات.


برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن.


بۆیه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن و یه‌كتری بنیاد بنێن، وه‌ک ده‌یكه‌ن.


بۆیه‌ به‌م قسانه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن.


بۆیه‌ منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه‌ تاقی كردبنه‌وه‌ و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.


تیماتیئوسمان نارد كه‌ برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه‌ له‌ ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات،


وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین


بۆیه‌ خێراتر ناردم، تاكو به‌ بینینه‌وه‌ی دڵشادبن و منیش خه‌مم كه‌م بێته‌وه‌.


له‌ تتوس پاڕامه‌وه‌ و براكه‌م له‌گه‌ڵیدا نارد. ئایا تتوس چڵێسیی هه‌بوو؟ ئایا به‌ هه‌مان ڕووح ڕه‌فتار ناكه‌ین، به‌ هه‌مان هه‌نگاو ناڕۆین؟


به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، باشتره‌ بیبه‌خشن و دڵنه‌وایی بكه‌ن، نه‌وه‌ک له‌ خه‌فه‌تی زۆره‌وه‌ قووت بدرێت.


ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌كماندا دڵنه‌واییمان ده‌كات، تاكو بتوانین به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌ خوداوه‌ دڵنه‌وایی كراین، دڵنه‌وایی ئه‌وانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كدان.


بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite