Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




کۆلۆسی 4:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 له‌پێناوی ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن تاكو خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ په‌یامه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كۆت كراوم،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنیی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم.

Gade chapit la Kopi




کۆلۆسی 4:3
27 Referans Kwoze  

كاتێ ئاماده‌بوون و وارگه‌یان كۆكرده‌وه‌، باسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان كرد كه‌ خودا له‌گه‌ڵیان كردبووی، هه‌روه‌ها كه‌ ده‌رگای باوه‌ڕی بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش كردۆته‌وه‌.


ئه‌م نهێنییه‌ی له‌ ڕۆژگاره‌كانه‌وه‌ و به‌ درێژایی نه‌وه‌كان شاراوه‌ بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ پارساكانی ئاشكرا كرا.


كاتێ هاتمه‌ ترۆئۆس له‌ پێناوی ئینجیلی مه‌سیح و په‌روه‌ردگار ده‌رگایه‌كی بۆم كرده‌وه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت.


هه‌روه‌ک ئه‌مه‌ ڕاسته‌ كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووتان هه‌ست بكه‌م، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ دڵی مندان. ئه‌گه‌ر به‌م كۆت و زنجیره‌م بێ، یاخود كاتی به‌رگریم له‌ ئینجیل و چه‌سپاندنی، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری له‌ به‌خشش ده‌كه‌ن.


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


چونكه‌ ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه‌.


به‌م شێوه‌یه‌ با خه‌ڵك به‌ ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن.


برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن.


وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “چونكه‌ به‌ ئێوه‌ دراوه‌ نهێنیه‌كانی پاشایه‌تیی ئاسمانان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ژووری میوانداریم بۆ ئاماده‌ بكه‌، چــــونــــكـــه‌ هــــیــــوادارم بــــه‌هــــۆی نــــوێــــژه‌كــــانــــتــــان ده‌درێــــمــــه‌وه‌ ئـــــێــــوه‌.


چونكه‌ ده‌زانم به‌ نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازادكردنم.


په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته‌ خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه‌ زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه‌ و شه‌رمی به‌ زنجیرم نه‌بووه‌.


به‌م هۆیه‌وه‌‌ منی پۆڵۆس، بۆ ئێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كان دیلی ئیشۆعی مه‌سیحم


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


كه‌ به‌ ئاشكراكردن نهێنییه‌كه‌ی بۆ ده‌رخستم، وه‌ک پێشتر به‌ كورتی نووسیم.


به‌ خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له‌ تێگه‌یشتنی من له‌ نهێنیی مه‌سیح تێبگه‌ن،


پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژگاره‌كانه‌وه‌ له‌ خودادا شاردراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه‌،


من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه‌ ده‌ستخه‌تی خۆمه‌. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.


وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نه‌، ئاماده‌ به‌ له‌ كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه‌، ڕابخوڕه‌، ئامۆژگاری بكه‌ به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite