Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




کۆلۆسی 3:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا هه‌ستاونه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له‌لای ڕاستی خودا دانیشتووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە.

Gade chapit la Kopi




کۆلۆسی 3:1
39 Referans Kwoze  

چونكه‌ بایه‌خی جه‌سته‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه‌.


به‌ڵكو یه‌كه‌مجار داوای پاشایه‌تی و بێتاوانیی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت.


ئێمه‌ ته‌ماشای شته‌ بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته‌ نه‌بینراوه‌كان، چونكه‌ بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.


بایه‌خ به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بده‌ن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین،


به‌ڵكو گه‌نجینه‌ بۆ خۆتان له‌ ئاسماندا كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ نه‌ مۆرانه‌ و نه‌ ژه‌نگ خراپی ده‌كه‌ن، نه‌ دزیش ده‌یبڕێت و ده‌یدزێت.


بڕوانینه‌ ئیشۆع، پێشڕه‌و و ته‌واوكاری باوه‌ڕمان، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئه‌و شادییه‌ی له‌پێشی دانرابوو، به‌رگه‌ی خاچی گرت و شه‌رمه‌زاری به‌ سووک وه‌رگرت، جا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی خودا دانیشت.


ئه‌وه‌ی هه‌تانه‌ بیفرۆشن و بیبه‌خشن. بۆ خۆتان تووره‌گه‌یه‌ک كه‌ له‌ناونه‌چێت و گه‌نجینه‌یه‌ک له‌ ئاسماندا كه‌ له‌بن نایه‌ت دروست بكه‌ن، له‌وێ نه‌ دز لێی نزیک ده‌بێته‌وه‌ و نه‌ مۆرانه‌ لێی ده‌دات.


ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له‌ شادی له‌ به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه‌.


ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه‌ و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه‌ به‌ وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له‌ لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له‌ به‌رزاییدا،


له‌ ئێستاوه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌لای ڕاستی هێزی خودا داده‌نیشێت”.


ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن:


سه‌رووی لێدوانه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: ئێمه‌ كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسماناندا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت،


كێیه‌ تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه‌ كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه‌ و داكۆكیمان لێده‌كات.


به‌ڵام ئه‌م كاهینه‌ كاتێ قوربانییه‌كی كرد له‌ جیاتی گوناه‌ بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له‌ لای ڕاستی خوداش دانیشت،


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خۆت وتت! منیش پێتان ده‌ڵێم، له‌ ئێستاوه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌ لای ڕاستی توانادار داده‌نیشێت و له‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه‌”.


ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه‌.


ئیشۆع فه‌رمووی: “من ئه‌وم. وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن له‌ ده‌سته‌ڕاستی هێزدار داده‌نیشێت وله‌گه‌ڵ هه‌وری ئاسماندا دێته‌وه‌”.


ئایا خودا چ جارێک به‌ كام له‌ فریشته‌كانی فه‌رمووه‌: “له‌ لای ڕاستم دانیشه‌ تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت؟”


داوید بۆ ئاسمان به‌رز نه‌بووه‌وه‌، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت: {په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه‌


خودی داوید له‌ سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا ده‌ڵێت: {په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه


دوای ئــــه‌وه‌ی پــــه‌روه‌ردگــــار ئــــه‌مــــانــــه‌ی پـــێ فـــه‌رمــــوون، بـه‌رزبووه‌وه‌ بۆ ئـاسـمـان و له‌ لای ڕاسـتی خـودا دانـیـشـت.


چونكه‌ داوید خۆی به‌ ڕووحی پارساوه‌ وتی: {په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌ لای ڕاستم دانیشه‌ تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێت}.


ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت و له‌ لای ڕاستی خودایه‌، فریشته‌ و ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.


به‌ڵام ئه‌و پڕ ببوو له‌ ڕووحی پارسا، چاوی بڕییه‌ ئاسمان، شكۆی خودای بینی و ئیشۆعیش له‌لای ڕاستی خودا وه‌ستابوو.


{په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه‌ تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێت}.


په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: “له‌ ده‌سته‌ڕاستم دانیشه‌. تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت”.


ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite