3 له ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه.
3 کە لە ئەودا هەموو گەنجینەی دانایی و زانیاری شاردراوەتەوە.
به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوو و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه.
به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.
ئای له قووڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و زانستی خودا! چه‌نده مه‌حاڵه پشكنینی حوكمه‌كانی، چه‌ند دووره ڕێگاكانی له گه‌ڕان!
بۆیه ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له پێناوی ئێوه نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له زانینی خواستی ئه‌و، به هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.
ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنه‌وه به‌سه‌رمانی دا باراند.
بۆیه لێیان مه‌ترسن، چونكه شاراوه نییه ده‌رنه‌كه‌وێت و نهێنی نییه ئاشكرا نه‌بێت.
با وشه‌ی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به په‌سنی و ستایش و گۆرانیی ڕووحی به به‌خشش له دڵتان‌دا په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن.
ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕووح چی بۆ وارگه‌كان ده‌فه‌رمووێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ، كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت”.
چونكه ئێوه مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خوداوه شاردراوه‌ته‌وه.
چونكه خودا خۆشحاڵ بوو به هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت،
بۆیه دانایی خودا فه‌رمووی: من پێغه‌مبه‌ر و په‌یامبه‌ریان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام لێیان ده‌كوژن و قاویان ده‌ده‌ن،
ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه هه‌موو مرۆڤێک فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێک له ئیشۆعی مه‌سیحدا به ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو تێكۆشانێک بكه‌ن تاكو چاكی بۆ باوه‌ڕتان زیاد بكه‌ن، بۆ چاكیێتی زانین،