Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




کۆلۆسی 1:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 وه‌ک له‌ ئه‌په‌فراسی هاوبه‌نده‌ی خۆشه‌ویستمان فێربوون، ئه‌وه‌ی له‌ پێناوتان ڕاژه‌وانێكی دڵسۆزه‌ بۆ مه‌سیح،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 وەک لە ئەپەفراسی هاوکاری خۆشەویستمان فێربوون، کە لە پێناوتاندا خزمەتکارێکی دڵسۆزە بۆ مەسیح و

Gade chapit la Kopi




کۆلۆسی 1:7
19 Referans Kwoze  

ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


ئه‌په‌فراسی هاوڕێی به‌ندیێتیم له‌ پێناوی ئیشۆعی مه‌سیح، سڵاوت لێده‌كات،


جا ده‌بووایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كدا له‌ برایانی بچووبایه‌، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له‌ شته‌كانی خودا، تاكو ببێته‌ داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل،


تۆخیقۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ، برای خۆشه‌ویست و ڕاژه‌وانی سه‌رڕاست و هاوبه‌نده‌ له‌ په‌روه‌ردگار.


سه‌رڕاسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیاری كرد، هه‌روه‌ک مووشێ له‌ هه‌موو ماڵی خودا بوو.


ئه‌وه‌ی له‌ منت بیستووه‌ له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به‌ خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره‌ كه‌ لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.


به‌ڵام به‌ پێویستم زانی ئه‌پفرۆدیتۆسی برام بنێرمه‌ لاتان، كه‌ له‌گه‌ڵم هاوكار و هاوسه‌ربازه‌، په‌یامبه‌ری ئێوه‌یه‌ و ڕاژه‌وانی پێویستییه‌كانمه‌.


ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه‌، له‌ لێدان زیاتر، له‌ زیندان‌ زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار.


جا ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ متمانه‌یی بسه‌لمێنن.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


به‌ ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن.


ده‌رباره‌ی كچان و كوڕان، فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگارم نییه‌، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ده‌م وه‌ك یه‌كێك په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێدا هاتبێته‌وه‌ كه‌وا جێی متمانه‌ بێت.


بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م.


گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.


كه‌واته‌ كێیه‌ ئه‌و كۆیله‌ ده‌ستپاک و دانایه‌ی گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆی دایناوه‌، تاكو له‌ كاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟


كۆیله‌كه‌ی هاوكاری له‌به‌رپێی كه‌وت، داوای لێكرد و وتی: له‌سه‌رم ڕاوه‌سته‌، هه‌مووت ده‌ده‌مه‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌نسیموسی برای سه‌رڕاست و خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ی له‌ خۆتانه‌، ئه‌وان هه‌واڵی هه‌موو شتێكی ئێره‌تان ده‌ده‌نێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite