14 كه‌وا خوێنی قوربانیه‌كه‌ی بۆ ئێمه بوو، واتا لێخۆشبوونی گوناه.
14 بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت.
له‌ودا به خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی،
به‌گوێره‌ی ته‌ورات نزیكه‌ی هه‌موو شتێک به خوێن پێگه‌رد ده‌بێته‌وه، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت!
به خوێنی بزن و گوێره‌كه نه‌چوو، به‌ڵكو به خوێنی خۆی، به جارێک چووه نێو هه‌ره‌پارساگا و قوربانیدانی جاویدانی بینی.
په‌سنیی نوێیان ده‌ووت: “تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی سیپاره‌كه ببه‌یت و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ سه‌ربڕایت و به خوێنی خۆت ئێمه‌ت بۆ خودا كڕییه‌وه، له هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
مه‌سیح ئێمه‌ی له نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه، به‌وه‌ی له پێناومان‌دا بووه نه‌فره‌ت چونكه نووسراوه: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه”.
هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه نه‌هاتووه تاكو ڕاژه بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.
هه‌روه‌ها له ئیشۆعی مه‌سیحیش كه گه‌واهیده‌ری سه‌رڕاسته، نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، و سه‌رۆكی پاشاكانی سه‌ر زه‌وییه: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشده‌وێ و به خوێنی خۆی ئێمه‌ی شوشته‌وه له گوناهه‌كانمان و
له خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
ئه‌و گوناه پۆشی گوناهه‌كانمانه، نه‌ک ته‌نها گوناهه‌كانی ئێمه، به‌ڵكو گوناهه‌كانی هه‌موو جیهانیش.
چونكه مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێ‌تاوان له پێناوی تاوانباران، تاكو له خودامان نزیک بكاته‌وه. جه‌سته‌ی مراندووه به‌ڵام به ڕووح زیندووه،
چونكه لێخۆشبوو‌ن له لای تۆیه. بۆ ئه‌وه‌ی لێت بترسین.
بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه‌كان، چونكه له‌پێناوی ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری.
ئه‌وه‌ی وه‌ک قوربانی خۆی بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، گه‌واهیدانیش له كاتی گونجاو بوو.
ئێوه‌ش به گوناه و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه، له هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆش‌بوو.
له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خودا‌ش له مه‌سیحدا لێتان خۆش‌بوو.
كه‌واته ئاگاتان له خۆتان و له هه‌موو مێگه‌له‌كه بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”.
به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێک سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێک هه‌بوو، له یه‌كتر خۆشبن. وه‌ک په‌روه‌ردگار لێتان خۆش‌بوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن.
په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌ر دانمان به گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست و دادپه‌روه‌ره، ته‌نانه‌ت له گوناهه‌كانمان خۆشده‌بێت و له هه‌موو تاوانێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به باوه‌ڕیان به من لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارسا‌كان به‌شیان ده‌بێت.
ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه، چونكه بێگه‌ردن، ئه‌وانه به‌دوای كاوڕه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ک نۆبه‌ره بۆ خودا و كاوڕه‌كه له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون.
كاتێ باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، فه‌رمووی: “كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشران”.
به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.