Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




کۆلۆسی 1:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 بۆ ئەوەی بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن.

Gade chapit la Kopi




کۆلۆسی 1:10
44 Referans Kwoze  

منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


له‌ هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی ئه‌و بكه‌ن، له‌ ئێمه‌شدا كار بكات كه‌ به‌ دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ تاهه‌تایه‌ شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


هه‌رچییه‌كی لێ داوا بكه‌ین لێی وه‌رده‌گرین، چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزین و ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌دڵیه‌تی.


ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به‌ ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ.


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه‌ قوتابیی من.


پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان فێربن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كرداری چاک بۆ پێداویستییه‌ گرنگه‌كان، تاكو بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێده‌كات بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


بۆیه‌ وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان په‌سه‌ند كرد، له‌ویشدا ڕه‌فتار بكه‌ن،


‌به‌ شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.


به‌ دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه‌.


بۆیه‌ ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا،


چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستكردی ئه‌وین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ چاكه‌كاری ئافریده‌ین، ئه‌وه‌ی خودا پێشتر ئاماده‌ی كردووه‌ تاكو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ له‌ كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ مه‌سیحدا ڕابه‌رایه‌تیمان ده‌كات، له‌ هه‌موو شوێنێک به‌هۆی ئێمه‌ بۆنی خۆشی ناسینه‌كه‌ی دیارده‌خات.


بۆیه‌ به‌ عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به‌ شكۆی باوكه‌وه‌ هه‌ستایه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌ نوێیه‌تی ژیاندا بژین.


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودایه‌ بیدۆزنه‌وه‌.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


یادیان بخه‌ره‌وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانڕه‌وایان و ده‌سه‌ڵاتداران بن، گوێڕایه‌ڵ بن، بۆ هه‌موو كارێكی چاک ئاماده‌بن،


ئه‌ی منداڵان، له‌ هه‌موو شتێكدا گوێڕایه‌ڵی باوک و دایكتان بن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره‌.


تاكو هه‌موومان بگه‌ینه‌ یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه‌ مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه‌ ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح.


به‌ باوه‌ڕ ئه‌خنوخ بردرا تاكو مه‌رگ نه‌بینێ، ئیتر نه‌دۆزرایه‌وه‌، چونكه‌ خودا بردییه‌وه‌. پێش بردنیشی گه‌واهیی وه‌رگرت كه‌ خودای ڕازی كردووه‌.


سه‌ربازێک خۆی به‌ كاروباری ڕۆژگار خه‌ریک ناكات تاكو فه‌رمانده‌كه‌ی ڕازی بكات.


ده‌ست به‌ سه‌ره‌وه‌ ناگرێت، له‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه‌، تاكو وه‌ک خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ بكات.


به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


خوداش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له‌ هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له‌ هه‌موو كردارێكی باش زیادبن.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و خروسه‌بڕاوانه‌ی نه‌ک ته‌نها خروسه‌بڕاوان، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌می باوكیشمان ده‌پارێزن، كه‌ هێشتا خروسه‌ی نه‌بڕابوو.


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


بۆیه‌ ئامانجی به‌رزمان داده‌نێین، ئه‌گه‌ر له‌ له‌شدا نیشته‌جێ بین یان دوور بین، ئه‌و لێمان ڕازی بێت.


ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه‌ به‌ شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite