Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 9:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 شاوول له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌، چاوی كرابووه‌وه‌ و كه‌سی نه‌ده‌بینی، ده‌ستیان گرت و هێنایانه‌ نێو دره‌مسوق.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 شاول لەسەر زەوییەکە هەستایەوە، بەڵام کاتێک چاوی کردەوە هیچی نەبینی، بۆیە دەستیان گرت و هێنایانە ناو دیمەشق.

Gade chapit la Kopi




كردار 9:8
10 Referans Kwoze  

جا له‌به‌ر هێزی ڕووناكییه‌كه‌ نه‌مده‌بینی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم و هێنامیانه‌ دره‌مسوق.


ده‌ستبه‌جێ شتێكی وه‌ک توێكڵ له‌ چاوه‌كانی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كسه‌ر بینی، هه‌ستا و عه‌مادكرا.


ئه‌وه‌تا ده‌ستی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ره‌ و كوێر ده‌بیت، بۆ ماوه‌یه‌ک خۆر نابینی”. یه‌كسه‌ر ته‌م و تاریكی دایپۆشی و گه‌ڕا به‌دوای یه‌كێک تاكو ده‌ستی بگرێت.


سێ ڕۆژ نه‌یده‌بینی، نه‌خوارد و نه‌خوارده‌وه‌.


له‌ دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم.


سه‌رنه‌كه‌وتمه‌ یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه‌ دره‌مسوق.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite