Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 9:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له‌ ماڵی ئیهوودا پرس له‌ پیاوێكی ته‌رسوسی بكه‌ ناوی شاووله‌، وا نوێژ ده‌كات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 مەسیح پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ ئەو شەقامەی پێی دەگوترێ ڕاست، لە ماڵی یەهوزا پرسیار لە پیاوێکی تەرسۆسی بکە ناوی شاولە، وا نوێژ دەکات.

Gade chapit la Kopi




كردار 9:11
28 Referans Kwoze  

“من جووم، له‌ ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به‌ توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.


پۆڵۆس وتی: “من پیاوێكی جووی ته‌رسوسی قیلیقیام. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ بكه‌م”.


كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردییانه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ و بۆ ته‌رسوسیان نارد.


ئه‌وسا به‌رنڤا چووه‌ ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت،


ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه‌ چۆن فریشته‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدا بینیوه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و وتوویه‌تی: بنێره‌ بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه‌ نازناوی په‌تڕۆسه‌،


ئینجا فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ پیلیپوس دووا و وتی: “هه‌سته‌ و به‌ره‌و باشوور بڕۆ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی له‌ یروشلایمه‌وه‌ بۆ غه‌زه‌ شۆڕ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ چۆڵه‌وانییه‌”.


جا هه‌ر كه‌سێک به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌، ڕزگاری ده‌بێت}.


له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه‌، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت.


ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر به‌خششی خودات ده‌زانی و ده‌تزانی كێیه‌ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت ئاوم بده‌رێ تا بخۆمه‌وه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لێ ده‌كرد و ئه‌ویش ئاوی زیندووی پێ ده‌دایت”.


له‌م خراپه‌یه‌ت تۆبه‌ بكه‌ و له‌ په‌روه‌ردگار بپاڕێوه‌ به‌ڵكو له‌ هزری دڵت خۆش بێت،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite