Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 8:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ڕووحی گڵاویش له‌ زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به‌ ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ڕۆحی پیسیش لە زۆر کەس لەوانەی تێیاندا بوو بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد و دەردەچوون، زۆر گۆج و شەلیش چاکبوونەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 8:7
16 Referans Kwoze  

ئینجا دوازده‌ قوتابییه‌كه‌ی بانگكرد، ده‌سه‌ڵاتی پێدان تاكو ڕووحی گڵاو ده‌ربكه‌ن و هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازییه‌ک چاكبكه‌نه‌وه‌.


جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ده‌وروپشتی یروشلایمیش كۆببوونه‌وه‌، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه‌ به‌ ده‌ست ڕووحی گڵاو ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاكده‌بوونه‌وه‌.


خوداش له‌گه‌ڵیان گه‌واهیی دا، به‌ نیشانه‌ و كاری سه‌یر و په‌رجوی جۆراوجۆر و به‌هره‌كانی ڕووحی پارسا به‌گوێره‌ی خواستی خۆی.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ من ده‌یكه‌م، له‌مانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه‌ من بۆ لای باوک ده‌ڕۆم.


حه‌فتاكه‌ به‌ شادییه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ته‌نانه‌ت شه‌یتانه‌كانیش به‌ ناوی تۆوه‌ ملكه‌چمانن!”.


جا هاواری كرد و به‌ توندی خووگرتی كرد و ده‌رچوو. وه‌ک مردووی لێ هات، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وتیان: “مرد!”.


كوێره‌كان ده‌بینن، شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن، گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ و هه‌ژاران موژده‌یان پێ ده‌درێت”.


هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه‌، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به‌ ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه‌.


كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه‌ ده‌گرت كه‌ پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه‌ ده‌یكرد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite