Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 8:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 بەڵام کاتێک فیلیپۆس مزگێنیی پاشایەتی خودا و ناوی عیسای مەسیحی پێدان، باوەڕیان کرد و ژن و پیاو لە ئاو هەڵکێشران.

Gade chapit la Kopi




كردار 8:12
22 Referans Kwoze  

په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه‌ بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن.


دوای ئازار چێژتنی به‌ به‌ڵگه‌ی زۆر به‌ زیندوویی خۆی پیشاندان، له‌ ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به‌ پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا.


جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه‌ قــوتــابــی، بـه‌ نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه‌ و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،


ئه‌مه‌ش هێمای عه‌مادكردنه‌ كه‌ ئێستا ڕزگارتان ده‌كات نه‌ک سڕینه‌وه‌ی پیسیی جه‌سته‌، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح،


جا به‌ خۆشییه‌وه‌ قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه‌ پاڵ.


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


چونكه‌ دڵ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنت بۆ بێتاوانبوون، زاریش دانی پێ ده‌نێت بۆ ڕزگاری.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ په‌روه‌ردگاردا ژن سه‌باره‌ت به‌ پیاو سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و پیاویش سه‌باره‌ت به‌ ژن سه‌ربه‌خۆ نییه‌.


به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی و بێ لاریبوون پاشایه‌تیی خودای ڕاده‌گه‌یاند و ده‌رباه‌ری ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار خه‌ڵكی فێرده‌كرد.


ئه‌وه‌تا من ده‌زانم ئیتر ڕووم نابیننه‌وه‌، هه‌مووتان كه‌ به‌ نێوتاندا ده‌گه‌ڕام بانگه‌وازی پاشایه‌تی خودام ده‌دا.


گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه‌ بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


لێره‌دا قیریسپوسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار هێنا. زۆر له‌ قۆرنتێییه‌كان كه‌ بیستیان باوه‌ڕیان هێنا و عه‌مادكران.


به‌ڵام هه‌ندێكیان خه‌ڵكی قوبڕس و قه‌ورینێ بوون، كاتێ هاتنه‌ ئینتیاكیا، قسه‌یان بۆ یۆنانییه‌كان ده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان ده‌دا.


خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه‌ پاڵ په‌روه‌ردگار، ژن و پیاو به‌ كۆمه‌ڵ،


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “با مردووان مردووه‌كانیان بنێژن، به‌ڵام تۆ بڕۆ بانگه‌وازی پاشایه‌تی خودا بكه‌”.


ناردنی تاكو موژده‌ی پاشایه‌تی خودا بده‌ن و نه‌خۆش چاكبكه‌نه‌وه‌.


ئه‌وانه‌ی په‌رشوبڵاو ببوونه‌وه‌ ده‌گه‌ڕان و موژده‌ی وشه‌كه‌یان ده‌دا.


كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكران.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite