Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 7:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێبگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت،

Gade chapit la Kopi




كردار 7:2
29 Referans Kwoze  

“برایان و باوكان، ئێستا گوێ له‌و به‌رگرییه‌ بگرن كه‌ له‌ خۆمی ده‌كه‌م”.


ده‌نگی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه‌كانه‌. خوداوه‌ندی شكۆمه‌ندی تریشقه‌ ده‌دات. په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئاوه‌ زۆره‌كاندایه‌.


ئه‌و پرشنگی شكۆی خودایه‌ و وێنه‌ی كڕۆكیه‌تی، هه‌ڵگری هه‌موو شتێكه‌ به‌ وشه‌ی هێزی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی پاكسازی بۆ گوناه كرد له‌ لای ڕاستی مه‌زنایه‌تیی دانیشت له‌ به‌رزاییدا،


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


“ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆ و ڕێز و توانا وه‌ربگری، چونكه‌ تۆ هه‌موو شتێكت ئافراندووه‌، به‌ خواستی تۆش هه‌ن و ئافرێندران”.


له‌ چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،


هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره‌ نه‌یانده‌زانی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیانزانایه‌، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا.


كه‌ ئه‌مه‌ی وت، ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش دابه‌ش بوو.


ئێشه‌عیا ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، كاتێ شكۆی ئه‌وی بینی و باسی كرد.


“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.


مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین)


ئه‌م پاشای شكۆمه‌ندییه‌ كێیه‌؟ په‌روه‌ردگاری سوپاسالار پاشای شكۆمه‌ندییه‌. سیلاه‌.


ئه‌ی ده‌روازه‌كان سه‌ر هه‌ڵبڕن، ئه‌ی ده‌رگا جاویدانیه‌كان به‌رزببنه‌وه‌، تا پاشای شكۆمه‌ندی بێته‌ ژووره‌وه‌.


كاهینی باڵا لێی پرسی: “ئه‌م شتانه‌ وان؟”


داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له‌ ناسینی خۆی بداتێ.


به‌ باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به‌ میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت.


برایانم، وه‌ک باوه‌ڕدار به‌ په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، په‌روه‌ردگاری شكۆ، جوداخوازی مه‌كه‌ن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite