Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 5:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 كاتێ خه‌نه‌نیا ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 کاتێک حەنانیا گوێی لەم قسەیە بوو، کەوت و مرد. هەموو ئەوانەی ئەمەیان بیست ترسێکی گەورەیان لێ نیشت.

Gade chapit la Kopi




كردار 5:5
26 Referans Kwoze  

هه‌موو له‌ ناخدا سامگرتوو بوون، چونكه‌ زۆر په‌رجو و نیشانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران كران.


هه‌ر له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و ده‌یه‌كی شاره‌كه‌ كه‌وت. حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كوژران، ئه‌وانی دیكه‌ ترسان، ستایشی خوداوه‌ندی ئاسمانیان كرد.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یێنێت، ئاگر له‌ ده‌میانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و دوژمنانیان ده‌خۆن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک بیه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یێنێت ده‌بێت ئاوا بكوژرێت.


پێشتر وتوومه‌ وه‌ک دووه‌م جار له‌لاتان بووم و ئێستا دوورم ده‌یڵێمه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كرد و بۆ هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش. كه‌ دێمه‌وه‌ به‌زه‌ییم نابێت،


كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.


چیتان ده‌وێ؟ به‌ دار بێمه‌ لاتان یاخود به‌ خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟


ئه‌وه‌تا ده‌ستی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ره‌ و كوێر ده‌بیت، بۆ ماوه‌یه‌ک خۆر نابینی”. یه‌كسه‌ر ته‌م و تاریكی دایپۆشی و گه‌ڕا به‌دوای یه‌كێک تاكو ده‌ستی بگرێت.


كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته‌ پاڵیان، چونكه‌ گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن.


له‌شم له‌ تۆقینی تۆ ده‌له‌رزێت و له‌ حوكمه‌كانت ده‌ترسم.


هه‌موو مرۆڤ ده‌ترسن، كاری خودا ڕاده‌گه‌یه‌نن و بیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ كردی.


بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه‌ له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite