Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 5:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌گه‌ر بمایه‌ بۆ خۆت نه‌ده‌مایه‌وه‌؟ كه‌ فرۆشراش هه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆت نه‌بوو؟ ئیتر بۆچی ئه‌م كاره‌ت خسته‌ دڵت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئایا نەتدەتوانی کێڵگەکە بۆ خۆت دابنێیت و نەیفرۆشی کاتێک کە هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئەوەت نەبوو نرخەکەی هەڵبگریت؟ ئیتر بۆچی لە دڵی خۆتدا ویستت ناپاکی بکەیت؟ تۆ درۆت لەگەڵ خەڵک نەکرد، بەڵکو لەگەڵ خودا.»

Gade chapit la Kopi




كردار 5:4
26 Referans Kwoze  

په‌تڕۆس وتی: “خه‌نه‌نیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕووحی پارسا بكه‌یت و له‌ نرخی زه‌وییه‌كه‌ به‌شێكی بشاریته‌وه‌؟


كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه‌، مرۆڤ ڕه‌ت ناكاته‌وه‌ به‌ڵكو خودا، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسای خۆی پێدان.


په‌تڕۆس پێی وت: “بۆچی ڕێككه‌وتن ڕووحی په‌روه‌ردگار تاقی بكه‌نه‌وه‌؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی مێرده‌كه‌تیان ناشت پێیان له‌به‌رده‌رگایه‌، تۆش هه‌ڵده‌گرنه‌ ده‌ره‌وه‌”.


ئه‌وه‌ی گوێتان لێ بگرێت، گوێ له‌ من ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ڕه‌تتان ده‌كاته‌وه‌ من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ش من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ منی ناردووه‌”.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هیچ وشه‌یه‌ک له‌سه‌ر زمانم نییه‌ كه‌ تۆ به‌ ته‌واوی نه‌یزانیت.


ئه‌وه‌تا به‌دكار به‌ خراپه‌وه‌ ژانی گرتووه‌. به‌ ماندووبوون سكی پڕ بووه‌ و درۆی ده‌بێت.


كه‌ هه‌وه‌س سک بكات گوناهی لێ ده‌بێت، گوناهیش كه‌ گه‌شه‌ی كرد مه‌رگ به‌رهه‌م دێنێت.


به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به‌ خواسته‌وه‌ بێت نه‌ک به‌ ناچاری.


به‌ڵام خواردن له‌ خودا نزیكمان ناكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یخۆین كه‌م ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر خواردیشمان زیاد ناكه‌ین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite