Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 4:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر، به‌ریاندان، له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌یانزانی چۆن سزایان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو، چونكه‌ هه‌موو خودایان شكۆدار ده‌كرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 دوای هەڕەشەی زیاتر، بەریاندان. نەیانزانی چۆن سزایان بدەن، لەبەر ئەوەی هەموو ستایشی خودایان دەکرد بەهۆی ئەوەی ڕوویدابوو،

Gade chapit la Kopi




كردار 4:21
18 Referans Kwoze  

ئه‌وسا سه‌رۆک و پاسه‌وانان و ڕاژه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی په‌یامبه‌رانیان هێنا، چونكه‌ ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن.


كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ده‌گه‌ڕان چۆن بیكوژن، چونكه‌ له‌ گه‌ل ترسان.


ته‌وراتزانه‌كان و كاهینانی باڵا هه‌وڵیان دا له‌و كاته‌ ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام له‌ گه‌له‌كه‌ ترسان، چونكه‌ زانییان له‌و په‌نده‌یه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وان بوو.


ئه‌گه‌ریش بڵێن له‌ مرۆڤه‌وه‌ بوو، ئه‌وا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ردبارانمان ده‌كه‌ن، چونكه‌ دڵنیان كه‌ یوخه‌ننه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌”.


بۆیه‌ ده‌یانویست بیگرن، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ ترسان، چونكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ریان داده‌نا.


كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌مه‌یان بینی، سام دایگرتن و شكۆمه‌ندیی خودایان كرد، كه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ مرۆڤ داوه‌.


جا به‌ قسه‌یان كرد، ئیتر په‌یامبه‌رانیان بانگكرد و قامچییان لێدان، ڕایانسپاردن ناوی ئیشۆع نه‌هێنن، ئینجا ئازادیان كردن.


به‌ڵام نه‌وه‌ک زیاتر له‌نێو گه‌ل بڵاو بێته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ین ئیتر له‌لای خه‌ڵک باسی ئه‌م ناوه‌ نه‌كه‌ن”.


كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی شه‌رمه‌زار بوون، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌ گشت ئه‌و كاره‌ شكۆدارانه‌ی به‌و ئه‌نجام ده‌دران دڵشاد بوون.


هه‌موویان سامگرتوو بوون و خودایان شكۆدار ده‌كرد، پڕبوون له‌ ترس و وتیان: “ئه‌مڕۆ شتی سه‌یرمان بینی!”.


به‌ڵام وتیان: “نه‌ک له‌ جه‌ژندا، نه‌وه‌ک ئاژاوه‌ بكه‌وێته‌ نێو گه‌ل”.


ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵانه‌كه‌ سه‌رسام بوون كه‌ بینییان لاڵ قسه‌ده‌كات و ئیفلیج چاكده‌بێته‌وه‌ و شه‌ل ڕێده‌كات و كوێر ده‌بینێت، جا ستایشی خوداوه‌ندی ئیسڕائیلیان كرد.


كاتێ شه‌یتانه‌كه‌ ده‌ركرا، لاڵه‌كه‌ قسه‌ی كرد. كۆمه‌ڵه‌كه‌ش سه‌رسام بوون، وتیان: “هه‌رگیز له‌ ئیسڕائیلدا شتی وا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌!”.


چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م په‌رجوه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو له‌ چل ساڵ زیاتر بوو.


كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته‌ پاڵیان، چونكه‌ گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite