Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 4:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 بێزار بوون، چونكه‌ گه‌لیان فێرده‌كرد و له‌ ئیشۆعدا هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووانیان ڕاده‌گه‌یاند.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 زۆر لێیان پەست بوون، چونکە خەڵکیان فێردەکرد و دەیانگوت کە مردووان زیندوو دەبنەوە هەروەک چۆن عیسا زیندووبووەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 4:2
18 Referans Kwoze  

هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه‌ ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “دیاره‌ بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه‌ موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا.


ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ به‌ ڕووحی خۆی كه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێیه‌ له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه‌.


كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد.


به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ به‌ نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره‌، ئینجا له‌ كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ مه‌سیحن،


كه‌ مه‌سیحه‌كه‌ ئازار بچێژێت، یه‌كه‌می هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بێت، خه‌ریكه‌ ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه‌ و نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت”.


بۆچی ئێوه‌ بڕوا ناكه‌ن كه‌ خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه‌؟


جگه‌ له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ كاتێ له‌نێویان ڕاوه‌ستابووم هاوارم كرد: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه‌ ئه‌مڕۆ ئێوه‌ حوكمم ده‌ده‌ن!”.


له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا.


به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له‌ ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له‌ ئیره‌یی.


سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ئێمه‌ گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite