Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 4:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه‌ له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون.

Gade chapit la Kopi




كردار 4:13
22 Referans Kwoze  

به‌ڵكو خودا گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازه‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات.


جووه‌كان سه‌رسام بوون و پرسییان: “ئه‌مه‌ كه‌ فێرنه‌كراوه‌ چۆن له‌ سیپاره‌كان ده‌زانێت؟”


له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ت له‌ دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه‌ و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه‌.


دوای كه‌مێک ئه‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون هاتن و به‌ په‌تڕۆسیان وت: “به‌ ڕاستی تۆش له‌وانیت، به‌ زمانته‌وه‌ دیاره‌!”


به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات نازانێت”.


جا په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی نارد و فه‌رمووی: “بڕۆن په‌سخه‌مان بۆ ئاماده‌ بكه‌ن تا بیخۆین”.


ئینجا ده‌رچووه‌ داڵانه‌كه‌، یه‌كێكی دیكه‌ش بینی و به‌وانه‌ی ئه‌وێی وت: “ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی بوو!”


كاتێ ئیشۆع دایكی بینی و ئه‌و قوتابییه‌ش كه‌ خۆشیده‌ویست له‌لای ڕاوه‌ستاوه‌، به‌ دایكی فه‌رموو: “خانم، ئه‌وه‌تا كوڕی تۆ”.


به‌ڵام كه‌ ئه‌و پیاوه‌یان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاكبووه‌وه‌، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه‌.


په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “ئێوه‌ حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ له‌به‌رده‌م خودا گوێ له‌ ئێوه‌ بگرین زیاتر له‌ خودا.


ئێستاش په‌روه‌ردگار، سه‌یری هه‌ڕه‌شه‌كانیان بكه‌، به‌ كۆیله‌كانی خۆت ببه‌خشه‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی ئاشكرایی به‌ فه‌رمووده‌كانت بدوێن،


كاتێ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆببوونه‌وه‌ له‌رزی و هه‌موو له‌ ڕووحی پارسا پڕبوون، ئاشكرا به‌ وشه‌ی خودا ده‌دووان.


جا به‌رنڤا بردی و هێنایه‌ لای په‌یامبه‌ران، بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن له‌ ڕێگادا په‌روه‌ردگاری بینیوه‌ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌، هه‌روه‌ها چۆن له‌ دره‌مسوق به‌ئاشكرا باسی ناوی ئیشۆعی كردووه‌.


ئیتر له‌گه‌ڵیان له‌ یروشلایم ده‌هات و ده‌چوو، به‌ئاشكرا باسی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری ده‌كرد.


به‌مشێوه‌ نهێنییه‌كانی دڵی ئاشكرا ده‌بێت، به‌سه‌ر ڕوویدا ده‌كه‌وێت و كڕنۆش بۆخودا ده‌بات، ڕاده‌گه‌یه‌نی: به‌ ڕه‌وا خودا له‌نێوتاندایه‌!


چونكه‌ هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه‌، زۆر به‌ ئاشكرا ده‌جوڵێینه‌وه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite