Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 3:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ئینجا‌ ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته‌ پێ و پاژنه‌كانی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئینجا بە دەستی ڕاستی گرتی و هەڵیستاند، دەستبەجێ هێز کەوتە پێ و پاژنەکانی.

Gade chapit la Kopi




كردار 3:7
9 Referans Kwoze  

ئه‌ویش هاته‌ پێش، ده‌ستی گرت و هه‌ڵیسانده‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ تاكه‌ به‌ریدا و ده‌ستیكرد به‌ ڕاژه‌كردنیان.


ئیتر ده‌ستی بۆ ڕاكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارساكان و بێوه‌ژنانی بانگكرد و به‌ زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه‌.


ئیشۆع ده‌ستی گرت و هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئه‌ویش هه‌ستا.


ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت و پێی فه‌رموو: “تالیتا قووم!” واتا: كیژۆڵه‌، پێت ده‌ڵێم: هه‌سته‌!


ئینجا هه‌ردوو ده‌ستی خسته‌ سه‌ری و یه‌كسه‌ر ڕاستبووه‌وه‌ و خودای شكۆدار كرد.


په‌تڕۆس وتی: “نه‌ زێڕ و نه‌ زیوم هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ ده‌تده‌مێ: به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه‌، هه‌سته‌ و ڕێ بكه‌!”.


هه‌ڵبه‌زییه‌وه‌ و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه‌ نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه‌ و ستایشی خودای ده‌كرد.


ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چاكه‌یه‌ک بۆ په‌ككه‌وته‌یه‌ک كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ چی چاكبووه‌ته‌وه‌،


“چی له‌م دوو پیاوه‌ بكه‌ین؟ چونكه‌ ئاشكرایه‌ بۆ هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم كه‌ په‌رجوێكی به‌رچاو به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ كراوه‌، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite