Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 28:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌ به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له‌ ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه‌ ئاگریان بۆ كردینه‌وه‌ و پێشوازییان له‌ هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 دانیشتووانەکەی چاکەیەکی لە ڕادەبەدەریان لەگەڵ کردین. ئاگریان بۆ کردینەوە و پێشوازییان لە هەموومان کرد، چونکە باران دەباری و کەشوهەوا سارد بوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 28:2
19 Referans Kwoze  

میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌مه‌ كه‌سانێک بێ ئه‌وه‌ی بزانن میوانداری فریشته‌كانیان كردووه‌.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


من قه‌رزاری یۆنانی و به‌ربه‌ریم، دانا و نه‌زان.


به‌ ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به‌ بێداریی زۆر، به‌ برسیێتی و تینوێتی، به‌ ڕۆژووگرتنی زۆر، به‌ سه‌رما و ڕووتی.


كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی بوو، به‌ یه‌كتریان وت: “دیاره‌ ئه‌م كابرایه‌ بكوژه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”.


بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ واتای زمانێك نه‌زانم، لای قسه‌كه‌ر ده‌بمه‌ بیانی، قسه‌كه‌ریش بیانیه‌ لای من،


ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه‌ ئاوێكی سارد بداته‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، به‌ناوی قوتابییه‌ک، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت”.


بۆ به‌یانی گه‌یشتینه‌ سه‌یده‌ن. یولیۆس له‌گه‌ڵ پۆڵۆس باش بوو، ڕێگای دا بچێته‌ لای براده‌رانی تاكو پێویستییه‌كانی دابین بكه‌ن.


ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ سروشت خروسه‌ی نه‌بڕاوه‌، به‌ڵام ته‌ورات ته‌واو ده‌كات، حوكم به‌سه‌ر تۆ ده‌دات كه‌ په‌رتووک و خروسه‌بڕانت هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌رپێچی ته‌ورات ده‌كه‌یت.


كۆیله‌ و ڕاژه‌وانه‌كان ڕاوه‌ستابوون، ئاگریان كردبووه‌وه‌ و خۆیان گه‌رم ده‌كرده‌وه‌، چونكه‌ سه‌رما بوو، په‌تڕۆسیش له‌گه‌ڵیان وه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه‌.


پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه‌ و خستییه‌ ئاگره‌كه‌، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ ده‌رپه‌ڕی و خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی.


ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕ لاوازه‌ په‌سه‌ندی بكه‌ن، به‌بێ حوكمدانی بیروڕاكان.


با بخۆر سووكایه‌تی به‌ نه‌خۆر نه‌كات، نه‌خۆریش بخۆر تاوانبار نه‌كات، چونكه‌ خودا په‌سه‌ندی كردووه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite