Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 27:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 كه‌ ئه‌و ده‌ریایه‌مان بڕی، ئه‌وه‌ی له‌ ته‌نیشت قیلیقیا و په‌مپۆلیایه‌، له‌ میرای لوقیا دابه‌زین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 کە ئەو دەریایەمان بڕی، ئەوەی لەتەنیشت کیلیکیا و پامفیلیایە، لە میرای لیکیە دابەزین.

Gade chapit la Kopi




كردار 27:5
9 Referans Kwoze  

جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد.


پۆڵۆس و هاوڕێیانی به‌ ده‌ریادا له‌ پاپۆسه‌وه‌ چوونه‌ په‌رجه‌ له‌ په‌مپۆلیا. به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن لێیان جیابووه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ یروشلایم.


دوایی چوومه‌ هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا.


“من جووم، له‌ ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به‌ توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.


پۆڵۆس وتی: “من پیاوێكی جووی ته‌رسوسی قیلیقیام. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ بكه‌م”.


ئینجا چوونه‌ سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.


به‌ڵام پۆڵۆس پێی باش بوو ئه‌وه‌ی له‌ په‌مپۆلیا لێیان جیابووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان بۆ كاره‌كه‌ نه‌ڕۆیشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن.


به‌ ده‌ستی خۆیان ئاوایان نووسی: “له‌ په‌یامبه‌ران و پیران و برایانه‌وه‌، بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌كانن له‌ ئینتیاكیا و سوریا و قیلیقیا: ئاشتی بۆ ئێوه‌.


پرۆگیا و په‌مپۆلیا، میسڕ و ده‌ڤه‌ره‌كانی لیبیا ڕووه‌و قه‌ورینێین، هه‌روه‌ها لایده‌كانی ڕۆما


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite