Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 27:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 سواری کەشتییەکی ئەدرامیتی بووین و بەڕێکەوتین، کە دەیویست بۆ چەند بەندەرێکی ئاسیا بڕوات. ئەریستارخۆسی مەکدۆنیمان لەگەڵ بوو، کە خەڵکی سالۆنیکییا بوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 27:2
17 Referans Kwoze  

شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه‌، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه‌ شانۆ، كه‌ هاوڕێی پۆڵۆس بوون له‌ گه‌شتدا.


هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن.


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


كاتێ گه‌یشتینه‌ ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه‌ به‌ندكراوانی سپارده‌ سه‌رۆكی سه‌ربازگه‌كه‌، به‌ڵام ڕێگا به‌ پۆڵۆس درا به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت.


كاتێ له‌ سه‌ره‌قۆسه‌ دابه‌زین سێ ڕۆژ ماینه‌وه‌.


ئیتر به‌ زۆر شێوه‌ ڕێزیان گرتین، له‌ به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد.


دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌ به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له‌ ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه‌ ئاگریان بۆ كردینه‌وه‌ و پێشوازییان له‌ هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین.


به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ ژن و منداڵیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌یان كردین. له‌ كه‌ناره‌كه‌ چۆكمان دادا و نوێژمان كرد.


زۆر له‌وانه‌ی جادوویان به‌كارده‌هێنا، په‌رتووكه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه‌ و له‌به‌رده‌م هه‌مووان ده‌یانسووتاندن. نرخه‌كانیان ژمارد، بینییان په‌نجا هه‌زار زیوه‌.


ئینجا به‌ ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ تسلۆنیقێ كه‌ كه‌نیشتی جووی لێبوو.


به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه‌ كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”.


ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا،


ڕۆژێكیان ئیشۆع له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتیێک بوو، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاكه‌”. جا به‌ڕێ كه‌وتن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite