Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 27:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 كاتێک بڕیار درا به‌ ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێک به‌ندكراوی دیكه‌ درانه‌ ده‌ست سه‌رپه‌لێک له‌ سوپای قه‌یسه‌ڕ ناوی یولیۆس بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 کاتێک بڕیار درا بە دەریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵس و هەندێک بەندکراوی دیکە درانە دەست سەرپەلێک بە ناوی یولیۆس کە لە سوپای ئیمپراتۆر بوو.

Gade chapit la Kopi




كردار 27:1
29 Referans Kwoze  

به‌ڵام من بۆم ده‌ركه‌وت هیچی نه‌كردووه‌ شایانی مه‌رگ بێت، به‌ڵام خۆی داواكارییه‌كه‌ی دایه‌ قه‌یسه‌ڕ، بڕیارم دا بینێرم.


ئینجا پستۆس له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران قسه‌ی كرد و وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “داواكه‌ت درایه‌ قه‌یسه‌ڕ، ده‌چیته‌ لای قه‌یسه‌ڕ!”.


له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ پیاوێک به‌ ناوی قورنیلیوس هه‌بوو، سه‌رپه‌ل بوو له‌و لیوایه‌ی پێی ده‌ووترا ئیتالی.


به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ لایه‌نگری كه‌شتیوان و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، زیاتر له‌ قسه‌ی پۆڵۆس.


جووێكی بینی به‌ ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه‌ له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له‌ ئیتالیاوه‌ هاتبوون، چونكه‌ قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما به‌جێبهێڵن، ئیتر هاته‌ لایان.


سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارساكان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه‌ ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن.


كاتێ گه‌یشتینه‌ ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه‌ به‌ندكراوانی سپارده‌ سه‌رۆكی سه‌ربازگه‌كه‌، به‌ڵام ڕێگا به‌ پۆڵۆس درا به‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت.


به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ ده‌یویست پۆڵۆس ڕزگار بكات، پلانه‌كه‌ی ڕاگرتن، فه‌رمانی دا ئه‌وانه‌ی ده‌توانن مه‌له‌ بكه‌ن با یه‌كه‌مجار ئه‌وان خۆیان فڕێده‌ن و بگه‌نه‌ وشكایی.


له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه‌ كه‌شتییه‌كی بینی كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ری بوو ده‌چووه‌ ئیتالیا، سواری كردین.


ئینجا فه‌رمانی به‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ دا كه‌ چاودێریی پۆڵۆس بكرێت و هه‌ندێک سه‌ربه‌ستیی هه‌بێت، كه‌سیش ڕێگا له‌ هاوڕێیه‌كانی نه‌گرێت بێن بۆ ڕاژه‌كردنی.


جا پۆڵۆس سه‌رپه‌لێكی بانگكرد و وتی: “ئه‌م گه‌نجه‌ ببه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌، چونكه‌ هه‌واڵێكی پێیه‌ بیداتێ”.


بۆ شه‌وی پاشتر، په‌روه‌ردگار له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: “متمانه‌ت هه‌بێت پۆڵۆس! چونكه‌ وه‌ک له‌ یروشلایم گه‌واهیت بۆ دام، ده‌بێ له‌ ڕۆماش ئاوا گه‌واهیی بده‌یت”.


كاتێ سه‌رپه‌له‌كه‌ گوێی لێبوو، چووه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌، هه‌واڵی پێدا و وتی: “ئه‌وه‌ به‌ته‌مای چیت! ئه‌م پیاوه‌ ڕۆمانییه‌!”


یه‌كسه‌ر سه‌رباز و سه‌رپه‌لی برد و ڕایكرده‌ لایان. كه‌ فه‌رمانده‌ و سه‌ربازه‌كانیان بینی له‌ لێدانی پۆڵۆس وه‌ستان.


كاتێ ئه‌مانه‌ ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌دا تێپه‌ڕێت و بڕواته‌ یروشلایم، وتی: “پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم”.


كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه‌ خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ.


وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه‌، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له‌ قسه‌كانت بگرێت”.


كاتێ سه‌رپه‌له‌كه‌ ئه‌م شتانه‌ی بینی كه‌ ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به‌ ڕاستی ئه‌م پیاوه‌ بێتاوان بوو!”.


سه‌رپه‌لێک كۆیله‌یه‌كی هه‌بوو زۆری خۆشده‌ویست، نه‌خۆش بوو و له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو.


به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه‌ ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خودا بوو!”


چونكه‌ تووڕه‌یی مرۆڤ سوپاست ده‌كات. پاشماوه‌ی ڕقه‌كه‌ به‌ ناوقه‌دته‌وه‌ ده‌به‌ستیت.


به‌ڵام پلانی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ جێگیر ده‌بێت، بیركردنه‌وه‌ی دڵی بۆ هه‌موو نه‌وه‌كانه‌.


كه‌ ڕزگاریان بوو زانییان كه‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌ پێی ده‌ووترێ میلیتایه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite