Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 26:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 به‌ڵام له‌ خوداوه‌ یارمه‌تیم ده‌ستكه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، گه‌واهیی بۆ گه‌وره‌ و بچووک ده‌ده‌م. ته‌نها ئه‌مه‌ ده‌ڵێم كه‌ پێغه‌مبه‌ران و مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌وه‌ی خه‌ریكه‌ ڕووده‌دات وتوویانه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 بەڵام هەتا ئەمڕۆش خودا یارمەتی داوم، بۆیە وەستاوم و شایەتی بۆ گەورە و بچووک دەدەم. هیچ ناڵێم جگە لەوەی کە پێغەمبەران و موسا لەبارەی ئەوەی خەریکە ڕوودەدات گوتوویانە،

Gade chapit la Kopi




كردار 26:22
42 Referans Kwoze  

به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر بڕواتان به‌ مووشێ بكردایه‌، بڕواتان به‌ منیش ده‌كرد، چونكه‌ له‌ باره‌ی منه‌وه‌ نووسیویه‌تی.


هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به‌ ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌ دی”.


ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له‌ مووشێ و له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له‌ هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه‌ كرد.


په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.


به‌ڵام ئێستا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كرا به‌بێ ته‌ورات، ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن.


ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد و زۆر كه‌س هاتنه‌ خانه‌كه‌ی. ئه‌ویش له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاكو ئێواره‌ بۆیانی ڕوون ده‌كرده‌وه‌ و گه‌واهیی بۆ پاشایه‌تی خودا ده‌دا، هه‌وڵی ده‌دا به‌ ته‌وراتی مووشێ و سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران ده‌رباره‌ی ئیشۆع قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت.


ڕزگارت ده‌كه‌م له‌و گه‌ل و له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تۆیان بۆ ده‌نێرم


ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ ڕاوه‌ستاوم و دادگایی ده‌كرێم كه‌ به‌و به‌ڵێنانه‌یه‌ خودا به‌ باوكانمانی داوه‌،


سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه‌ ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه‌ تێدایه‌. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن،


پیلیپوسیش نه‌تنیئێلی بینی، پێی وت: “ئه‌وه‌ی كه‌ مووشێ له‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ریان نووسیوه‌ دۆزیمانه‌وه‌، ئیشۆعی كوڕی یۆسپی خه‌ڵكی ناسڕه‌ت”.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه‌، كه‌ مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌،


هانامان به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌. دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.


تۆ هێشتت خه‌ڵكی سواری سه‌رمان بن. به‌ نێو ئاگر و ئاودا ڕۆیشتین، به‌ڵام دواتر بۆ شوێنێكی به‌پیت ده‌ریكردین.


خوداوه‌ندێک كه‌ تۆڵه‌م بۆ ده‌كاته‌وه‌، گه‌لانی ملكه‌چی من كرد.


مردووه‌كانم بینی به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه‌. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌ سیپاره‌ی ژیانه‌ كرابووه‌وه‌. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له‌ سیپاره‌كان نووسراوه‌ حوكم دران.


نه‌ته‌وه‌كان تووڕه‌ بوون، تووڕه‌یی تۆش هاتووه‌. كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووان هات، بۆ پاداشتكردنی به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانت و پارساكان و ئه‌وانه‌ی له‌ ناوت ده‌ترسن، گه‌وره‌ و بچووک، هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه‌ی زه‌ویان له‌ناوده‌برد”.


چه‌وسانه‌وه‌ و ئازاری منت زانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئینتیاكیا و ئیقانون و لیستره‌ به‌سه‌رم هات، به‌رگه‌ی چ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كم گرت! په‌روه‌ردگاریش له‌ هه‌موویان ده‌ربازی كردم.


ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت وه‌كو له‌سه‌ری نووسراوه‌ بڕوات، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كرێت! باشتر بوو بۆ ئه‌و پیاوه‌ هه‌ر له‌دایک نه‌بووایه‌!”.


چونكه‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه‌ بێن.


دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان ته‌واو كرد كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌، له‌ ته‌خته‌داره‌كه‌ هێنایانه‌ خواره‌وه‌ و خستیانه‌ گۆڕ.


چونكه‌ ئه‌وه‌م ڕاده‌ست كردن كه‌ منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌وا مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان و


نێژرا و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه‌ به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite