Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 26:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 “شا ئه‌گریپاس، خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تۆ به‌رگری له‌ خۆم بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوو منیان پێ تۆمه‌تبار كردووه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 «شا ئەگریپاس، خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەبەردەم تۆ بەرگری لە خۆم بکەم، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی جولەکە منیان پێ تۆمەتبار کردووە،

Gade chapit la Kopi




كردار 26:2
10 Referans Kwoze  

له‌ به‌رده‌م پاشاكانیش باسی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاریش نابم،


كاتێ ده‌تانهێننه‌ به‌رده‌م كه‌نیشت و فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران، بێباک بن له‌وه‌ی چی بدوێن یان چی بڵێن.


ئه‌گریپاس به‌ پۆڵۆسی وت: “ڕێگات دراوه‌تێ باسی خۆت بكه‌یت”. ئینجا پۆڵۆس ده‌ستی درێژكرد و به‌رگری كرد:


به‌ تایبه‌تی تۆ له‌ هه‌موو نه‌ریت و كێشه‌ی جوو شاره‌زایت، بۆیه‌ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ به‌ بشوودرێژی گوێم لێ بگریت.


ئه‌وه‌ی دوازده‌ هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به‌ هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه‌ جوو دادگاییم ده‌كه‌ن.


كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن،


پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ست به‌سه‌رتاندا ده‌گرن و قاوتان ده‌ده‌ن، ڕاده‌ستی كه‌نیشت و زیندانیه‌كان ده‌كرێن، له‌ پێناوی ناوی من ده‌بردرێنه‌ به‌رده‌م پاشا و فه‌رمانڕه‌واكان.


ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ شتێكم نییه‌ به‌ دڵنیایی بۆ گه‌وره‌مان بینووسم، بۆیه‌ هێنامه‌ به‌رده‌متان، به‌ تایبه‌تی به‌رده‌می تۆ، شا ئه‌گریپاس، تاكو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرا، شتێكم هه‌بێت بینووسم.


له‌وساوه‌ سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه‌، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس،


چونكه‌ ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه‌ ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه‌ له‌لای شاراوه‌ بێت، چونكه‌ له‌ سووچێک نه‌كراوه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite