Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 26:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 له‌ یروشلایمیش ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له‌ كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر له‌ پارساكانم خسته‌ زیندان، بۆ كوشتنیان ده‌نگم ده‌دا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 لە ئۆرشەلیم ئەوەم کرد، دەسەڵاتم لە کاهینانی باڵا وەرگرت و زۆر کەسم لە گەلی پیرۆزی خودا خستە زیندانەوە، بۆ کوشتنیان دەنگم دەدا.

Gade chapit la Kopi




كردار 26:10
17 Referans Kwoze  

به‌ڵام شاوول هه‌ڵده‌كوتایه‌ نێو وارگه‌، ماڵ به‌ ماڵ ژن و پیاوی ڕاده‌كێشا و فڕێیده‌دانه‌ زیندان.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوبرد كه‌ له‌ یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته‌ ئێره‌، تاكو به‌ به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!”


چونكه‌ من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه‌ من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه‌.


كاتێ شاوول هاته‌ یروشلایم، هه‌وڵی دا بچێته‌ پاڵ قوتابییه‌كان، هه‌مووان لێی ده‌ترسان و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه‌ قوتابییه‌.


شاوول به‌ كوشتنی ئستیفانۆس ڕازی بوو. له‌و ڕۆژه‌دا وارگه‌ له‌ یروشلایم تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی توند هات. هه‌موو به‌ ناوچه‌كانی ئیهوود و شمرندا په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، جگه‌ له‌ په‌یامبه‌ران.


بردییانه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. گه‌واهیده‌ره‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێک داكه‌ند ناوی شاوول بوو.


هه‌روه‌ها بینیم كه‌ ژنه‌كه‌ به‌ خوێنی پارساكان و خوێنی شه‌هیدانی ئیشۆع سه‌رخۆش ببوو. به‌ بینینی زۆر سه‌رسام بووم!


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌خواستی خودا، بۆ ئه‌و پارسایانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆسدان و باوه‌ڕداران به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


چونكه‌ سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه‌ له‌ ئایینی جوو، دڕندانه‌ وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و هه‌وڵم داوه‌ له‌ناوی ببه‌م.


ئیتر ده‌ستی بۆ ڕاكێشا و هه‌ڵیساند، ئینجا پارساكان و بێوه‌ژنانی بانگكرد و به‌ زیندوویی ڕاده‌ستی كردنه‌وه‌.


ئه‌وه‌بوو كه‌ په‌تڕۆس به‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا تێده‌په‌ڕی، بۆ لای پارساكانی لۆد دابه‌زی.


هه‌موو خۆشییه‌كم به‌ پارساكراوانی سه‌ر زه‌وی و به‌ شكۆداره‌‌كانه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite