Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 24:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 ئێمه‌ بینیمان ئه‌م پیاوه‌ گێره‌شێوێنه‌ و له‌نێو هه‌موو جووی سه‌راپای جیهاندا ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌، پێشه‌وای ڕێبازی ناسڕه‌تییه‌كانه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 «بینیمان ئەم پیاوە گێرەشێوێنە و لەناو هەموو جولەکەی جیهاندا ئاژاوە دەنێتەوە. پێشەوای ڕێبازی ناسیرەییەکانە و

Gade chapit la Kopi




كردار 24:5
32 Referans Kwoze  

به‌ڵام پێمان خۆشه‌ گوێمان لێت بێت تۆ چۆنی ده‌بینیت، چونكه‌ سه‌باره‌ت به‌م ڕێبازه‌ ده‌زانین له‌ هه‌موو شوێنێک به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كرێت”.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.


له‌سه‌ره‌تاوه‌ منیان ناسیوه‌، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه‌واهیی بده‌ن كه‌وا وه‌ک په‌ڕیشی ژیاوم، كه‌ توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مانه‌.


به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌ر به‌ ڕێبازی په‌ڕیشییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان هێنابوو، هه‌ستان و وتیان: “ده‌بێت ئه‌وانه‌ خروسه‌بڕان بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه‌ كار به‌ ته‌وراتی مووشێ بكه‌ن”.


بوختانمان پێ ده‌كه‌ن و نه‌رمی ده‌نوێنین. تا ئێستا وه‌ك زبڵی جیهان و پاشماوه‌ی هه‌موو شتێكمان لێ هاتووه‌.


هاواریان ده‌كرد: “پیاوانی ئیسڕائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێک دژ به‌ گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه‌ هه‌موو خه‌ڵک فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته‌ په‌رستگا و ئه‌م شوێنه‌ پارسا‌یه‌ی گڵاو كرد!”


به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له‌ ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له‌ ئیره‌یی.


ده‌ستیانكرد به‌ سكاڵاكردن لێی، وتیان: “بینیمان ئه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان چه‌واشه‌ ده‌كات و قه‌ده‌غه‌ له‌ سه‌رانه‌دان ده‌كات بۆ قه‌یسه‌ڕ و خۆی به‌ مه‌سیحێكی پاشا ناوده‌بات”.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌به‌ر ویژدانی به‌رامبه‌ر خودا به‌رگه‌ی ژانی ئازاری سته‌مكاری بگرێت، ئه‌وه‌ جێی ستایشه‌.


چونكه‌ ده‌بێت دووبه‌ره‌كیتان له‌نێواندا هه‌بێت، تاكو له‌نێوانتاندا سه‌لمێندراوانی خودا ده‌ربكه‌ون.


تاكو ئه‌م وشه‌یه‌ گوێیان لێی ده‌گرت، ئینجا ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه‌ و وتیان: “له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌یهێڵه‌! چونكه‌ ئه‌مه‌ شایانی ژیان نییه‌!”


گه‌واهیده‌ری درۆزنیان دانا، ده‌یانووت: “ئه‌م پیاوه‌ وه‌ستانی نییه‌ له‌ كفركردن دژی ئه‌م شوێنه‌ پارسا‌یه‌و ته‌ورات.


ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌ و كوشتن فڕێدرابووه‌ زیندانه‌وه‌ ئازادی كرد، ئه‌وه‌ی داوایان كرد، ئیشۆعیشی ڕاده‌ستی خواستی ئه‌وانی كرد.


ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌یه‌ک كه‌ له‌ شاردا ڕوویدابوو و له‌به‌ر كوشتن فڕێدرابووه‌ زیندانه‌وه‌.


به‌ڵام مكوڕ بوون و وتیان: “گه‌ل ده‌وروژێنێت، له‌ هه‌موو ئیهوود خه‌ڵک فێرده‌كات، ده‌ستپێک له‌ گلیلاوه‌ تاكو ئێره‌”.


به‌سه‌ قوتابی وه‌ک ڕابیه‌كه‌ی بێت و كۆیله‌ش وه‌ک گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ به‌ به‌عله‌زبول ناو ببردرێت، چه‌ند زیاتر خانه‌واده‌كه‌ی؟


جا هات و له‌ شارێک نیشته‌جێ بوو به‌ ناوی ناسڕه‌ت‌، تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ وترابوو بێته‌ دی: {به‌ ناسڕه‌تی ناوده‌بردرێت}.


وتی: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی، چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ ناومان ببه‌یت! من ده‌تناسم تۆ كێیت، تۆ پارساكه‌ی خودایت!”


به‌ڵام تاكو زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به‌ نیانیی خۆت، به‌ كورتی گوێمان لێ بگریت.


كاتێ ئاماده‌بوو، ئه‌و جووانه‌ی له‌ یروشلایم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه‌، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته‌ پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite