Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 23:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 پۆڵۆس ده‌یزانی به‌شێک زادوقین و به‌شێک په‌ڕیشی، له‌ سه‌نهه‌دریمدا هاواری كرد: “برایان، من په‌ڕیشی كوڕی په‌ڕیشیم. له‌به‌ر هیوام به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان وا حوكم ده‌درێم”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 پۆڵس کە دەیزانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە سەدوقین و بەشێکی دیکەش فەریسی، هاواری کرد و گوتی: «برایان، من فەریسی کوڕی فەریسیم. لەبەر هیوام بە هەستانەوەی مردووان وا حوکم دەدرێم.»

Gade chapit la Kopi




كردار 23:6
17 Referans Kwoze  

جگه‌ له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ كاتێ له‌نێویان ڕاوه‌ستابووم هاوارم كرد: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه‌ ئه‌مڕۆ ئێوه‌ حوكمم ده‌ده‌ن!”.


هیوام به‌ خودایه‌ له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ خوداناسان و خراپه‌كارانیش.


هه‌شت ڕۆژ بوومه‌ خروسه‌بڕان كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم،


له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوام كرد بتانبینم و قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه‌ له‌ پێناوی هیوای ئیسڕائیل ئه‌م زنجیره‌م پێوه‌یه‌”.


له‌ هه‌مان ڕۆژدا زادوقییه‌كان هاتنه‌ لای، كه‌ ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه‌ نییه‌، پرسیان لێكرد:


وه‌كو كاهینی باڵا و هه‌موو پیران گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. په‌یامم بۆ برایانی دره‌مسوق له‌وان وه‌رگرت، چووم تاكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وێش به‌ به‌ندكراوی بهێنمه‌ یروشلایم تاكو سزا بدرێن.


ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به‌ نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر.


كه‌ بینی زۆر له‌ په‌ڕیشی و زادوقی بۆ عه‌ماده‌كه‌ی دێن، پێی فه‌رموون: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟


“من جووم، له‌ ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به‌ توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.


بۆ به‌یانی ویستی به‌ ته‌واوی بزانێت بۆچی جووه‌كان سكاڵای لێده‌كه‌ن، ئازادی كرد و فه‌رمانی دا كاهینانی باڵا و هه‌موو سه‌نهه‌دریم كۆببنه‌وه‌، پۆڵۆسی بانگكرد و له‌به‌رده‌میاندا ڕایگرت.


پۆڵۆس ڕووانییه‌ سه‌نهه‌دریم و وتی: “برایان، تاكو ئه‌مڕۆ به‌ ته‌واوی ویژدانێكی پاک بۆ خودا ژیاوم”.


كه‌ ئه‌مه‌ی وت، ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش دابه‌ش بوو.


ئێستاش ئێوه‌ و سه‌نهه‌دریم به‌ فه‌رمانده‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو بۆ لاتان بینێرێت، وه‌ک بتانه‌وێت وردتر له‌ بابه‌ته‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه‌. ئێمه‌ش، پێش نزیک كه‌وتنه‌وه‌ی، ئاماده‌ین بۆ كوشتنی”.


وتی: “جووه‌كان ڕێككه‌وتوون داوات لێ بكه‌ن كه‌ سبه‌ینێ پۆڵۆس بنێریته‌ سه‌نهه‌دریم، وه‌ک بیانه‌وێت وردتر لێی بكۆڵنه‌وه‌.


له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئاسماناندا بۆتان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،


ئه‌م هیوایه‌ وه‌ک له‌نگه‌ر بۆ ده‌روونمانه‌، جێگیر و ڕاگره‌. ده‌چێته‌ نێو په‌رده‌ش،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite