Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 23:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 بۆیه‌ مه‌چووه‌ سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه‌ زیاتر له‌ چل پیاویان له‌ بۆسه‌ دان بۆی، سوێندیان خواردووه‌ نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه‌ تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی تۆن‌”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.»

Gade chapit la Kopi




كردار 23:21
11 Referans Kwoze  

له‌ گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته‌ مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته‌، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له‌ شار و مه‌ترسی له‌ ده‌شت، مه‌ترسی له‌ ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن،


خۆزگه‌ خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه‌ و له‌ مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه‌، له‌ پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته‌،


تكایان لێكرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی بینێرێته‌ یروشلایم. چونكه‌ له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابووه‌وه‌ تاكو بیكوژن.


به‌و په‌ڕی خاكساری و فرمێسكه‌وه‌ ڕاژه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌كرد، به‌ پیلانی جووه‌كان تووشی ئه‌زموون بوومه‌،


خۆیان لێ مات كردبوو تاكو به‌ وشه‌یه‌كی ده‌می خۆی تووشی بكه‌ن.


فه‌رمانده‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و ڕایسپارد: “به‌ كه‌س نه‌ڵێیت كه‌ ئه‌مه‌ت به‌ من وتووه‌”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite