Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 23:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 كاتێ خۆرهه‌ڵات جووه‌كان پیلانیان كێشا، سوێندیان خوارد و وتیان كه‌ نه‌ بخۆن و نه‌ بخۆنه‌وه‌ تاكو پۆڵۆس ده‌كوژن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 کاتێک ڕۆژ هەڵات جولەکە پیلانیان کێشا، سوێندیان خوارد و گوتیان کە نە بخۆن و نە بخۆنەوە هەتا پۆڵس دەکوژن.

Gade chapit la Kopi




كردار 23:12
33 Referans Kwoze  

دواتر زانیمه‌وه‌ پیلانێک له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه‌ له‌م پیاوه‌ ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر بۆ لای تۆم نارد، فه‌رمانم به‌ سكاڵاكاران كرد چییان له‌سه‌ری هه‌یه‌ له‌لای تۆ باسی بكه‌ن. هه‌ر سه‌لامه‌ت بیت”.


بۆیه‌ مه‌چووه‌ سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه‌ زیاتر له‌ چل پیاویان له‌ بۆسه‌ دان بۆی، سوێندیان خواردووه‌ نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه‌ تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی تۆن‌”.


چوونه‌ لای كاهینانی باڵا و پیران، وتیان: “سوێندمان خواردووه‌ تامی هیچ نه‌كه‌ین تاكو پۆڵۆس ده‌كوژین.


چونكه‌ گوێم له‌ چپه‌چپی زۆركه‌س بووه‌. ترس له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌وری داوم، هه‌موو پێكه‌وه‌ پیلان له‌ دژم ده‌گێڕن، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ژیانم له‌ناو ببه‌ن.


تكایان لێكرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی بینێرێته‌ یروشلایم. چونكه‌ له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابووه‌وه‌ تاكو بیكوژن.


ڕاوێژیان كرد، بۆئه‌وه‌ی به‌ فێڵێک ئیشۆع بگرن و بیكوژن.


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!


گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “با خوێنی له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌ و منداڵمان بێت”


جا ده‌ستیكرد به‌ نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “من ئه‌و پیاوه‌ ناناسم!” یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی.


كاتێ ڕۆژانێكی زۆر به‌سه‌رچوو، جووه‌كان ڕاوێژیان كرد تا بیكوژن،


شاوولیش به‌ پیلانه‌كه‌یانی زانی. شه‌و و ڕۆژ چاودێری ده‌روازه‌كانیان ده‌كرد تاكو بیكوژن.


ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیلانه‌یان كێشا له‌ چل زیاتر بوون.


له‌ گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته‌ مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته‌، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له‌ شار و مه‌ترسی له‌ ده‌شت، مه‌ترسی له‌ ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن،


ڕێگامان لێ ده‌گرن له‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كان بدوێین تاكو ڕزگاربن، به‌مه‌ش گوناهه‌كانیان هه‌رده‌م ته‌واو ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ پایاندا تووڕه‌یی هاته‌ سه‌ریان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite