Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 23:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 بۆ شه‌وی پاشتر، په‌روه‌ردگار له‌لای ڕاوه‌ستا و فه‌رمووی: “متمانه‌ت هه‌بێت پۆڵۆس! چونكه‌ وه‌ک له‌ یروشلایم گه‌واهیت بۆ دام، ده‌بێ له‌ ڕۆماش ئاوا گه‌واهیی بده‌یت”.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 بۆ شەوی پاشتر، مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای پۆڵس ڕاوەستا و فەرمووی: «ورەت بەرزبێت! وەک لە ئۆرشەلیم شایەتیت بۆ من دا، دەبێ لە ڕۆماش ئاوا شایەتی بدەیت.»

Gade chapit la Kopi




كردار 23:11
27 Referans Kwoze  

كاتێ ئه‌مانه‌ ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌دا تێپه‌ڕێت و بڕواته‌ یروشلایم، وتی: “پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم”.


له‌ شه‌ودا په‌روه‌ردگار له‌ بینیندا به‌ پۆڵۆسی فه‌رموو: “مه‌ترسه‌، به‌ڵكو قسه‌ بكه‌ و بێده‌نگ مه‌به‌،


به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.


یه‌كسه‌ر ئیشۆع قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و فه‌رمووی: “دڵنیابن! ئه‌وه‌ منم. مه‌ترسن”.


ته‌نانه‌ت كۆته‌كانم له‌ پێناوی مه‌سیح له‌لای هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆر و هه‌موو شوێنێک ده‌ركه‌وت.


ئیفلیجێكیان هێنایه‌ لای له‌نێو نوێن كه‌وتبوو، كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه‌ دڵنیابه‌، گوناهه‌كانت به‌خشراون”.


په‌روه‌ردگارم بینی و پێی فه‌رمووم: خێراكه‌! به‌ په‌له‌ له‌ یروشلایم بڕۆ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهییه‌كه‌ت كه‌ سه‌باره‌ت به‌ منه‌ وه‌ریناگرن.


ئه‌وه‌تا من وا به‌ ڕووحی پارسا به‌ستراوم، ده‌ڕۆمه‌ یروشلایم و نازانم چیم به‌سه‌ر دێت.


چونكه‌ داوید ده‌رباه‌ری ده‌ڵێ: {هه‌میشه‌ په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌مم ده‌بینی، ئه‌و له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه‌، تاكو نه‌هه‌ژێم.


ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له‌ مندا هه‌بێت. له‌ جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.


به‌ هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، دێمه‌وه‌ لاتان.


فێـریان بكه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی پێم ڕاسپاردوون بیپارێزن. ئه‌وه‌تـا مـن هـه‌مـوو ڕۆژێـک لـه‌گـه‌ڵـتـانـم، تـا بـه‌سـه‌رچـوونـی ڕۆژگـار”. ئامین.


چونكه‌ له‌ لای ڕاستی نه‌دار ڕاده‌وه‌ستێت. بۆ ڕزگاركردنی له‌وانه‌ی حوكمی به‌سه‌ر ده‌ده‌ن.


چونكه‌ پێنج برام هه‌یه‌، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه‌ بێن.


چونكه‌ تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌بیته‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌و، به‌وه‌ی بینیت و بیستت.


ئایا په‌یامبه‌ر نیم؟ ئایا سه‌ربه‌ست نیم؟ ئایا ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانم نه‌بینیوه‌؟ ئایا ئێوه‌ ئه‌نجامی كاری من نین له‌ په‌روه‌ردگاردا؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite