Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 22:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 تاكو مردن ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه‌، ژن و پیاوم ده‌گرت و ڕاده‌ستی زیندانم ده‌كردن،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 شوێنکەوتووانی ئەم ڕێگایەم هەتا مردن چەوساندەوە، ژن و پیاوم دەگرت و ڕادەستی زیندانم دەکردن،

Gade chapit la Kopi




كردار 22:4
17 Referans Kwoze  

چونكه‌ من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه‌ من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه‌.


به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.


له‌و كاته‌دا له‌به‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویدا.


به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س كه‌للـه‌ڕه‌قییان كرد و قه‌ناعه‌تیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌ جنێویان به‌ ڕێگاكه‌ دا. لێیان جیابووه‌وه‌ و قوتابییه‌كانی دوورخسته‌وه‌، ڕۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد.


ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له‌ كه‌نیشت قسه‌ بكات. كه‌ ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێیبوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه‌.


به‌دوای پۆڵۆس و ئێمه‌ كه‌وت و هاواری ده‌كرد و ده‌یوت: “ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌نده‌ی خودای هه‌ره‌به‌رزن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن”.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناوبرد كه‌ له‌ یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته‌ ئێره‌، تاكو به‌ به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!”


بردییانه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. گه‌واهیده‌ره‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێک داكه‌ند ناوی شاوول بوو.


چونكه‌ سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه‌ له‌ ئایینی جوو، دڕندانه‌ وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و هه‌وڵم داوه‌ له‌ناوی ببه‌م.


زۆریش به‌دوای له‌ناوچوونه‌كانیان ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وان كفر به‌ ڕێبازی ڕه‌وا ده‌كرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite