Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 22:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 “من جووم، له‌ ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به‌ توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 «من جولەکەم، لە تەرسۆسی کیلیکیا لەدایک بووم، بەڵام لەم شارە گەورە بووم، لەبەردەستی گەمالائیل بە باشی بەگوێرەی تەوراتی باوباپیرانمان فێرکراوم. زۆر دڵگەرم بووم بۆ خودا، وەک ئەمڕۆ هەر یەکێکتان.

Gade chapit la Kopi




كردار 22:3
27 Referans Kwoze  

له‌سه‌ره‌تاوه‌ منیان ناسیوه‌، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه‌واهیی بده‌ن كه‌وا وه‌ک په‌ڕیشی ژیاوم، كه‌ توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مانه‌.


په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له‌ ماڵی ئیهوودا پرس له‌ پیاوێكی ته‌رسوسی بكه‌ ناوی شاووله‌، وا نوێژ ده‌كات.


به‌ڵام په‌ڕیشییه‌ک ناوی گه‌ملیئێل بوو، ڕابیی ته‌ورات و ڕێزدار بوو له‌لای هه‌موو گه‌ل، له‌ سه‌نهه‌دریم هه‌ستا و فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یامبه‌ران ببردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.


پۆڵۆس وتی: “من پیاوێكی جووی ته‌رسوسی قیلیقیام. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ بكه‌م”.


كه‌ گوێیان لێبوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به‌ هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه‌ و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن.


ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش.


خوشكێكی هه‌بوو ناوی مه‌ریه‌م بوو، له‌به‌رپێی ئیشۆع دانیشت و گوێی له‌ فه‌رمووده‌كانی ده‌گرت.


جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه‌؟ حاشا! چونكه‌ منیش ئیسڕائیلیم، له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له‌ هۆزی بنیامین.


پۆڵۆس ده‌یزانی به‌شێک زادوقین و به‌شێک په‌ڕیشی، له‌ سه‌نهه‌دریمدا هاواری كرد: “برایان، من په‌ڕیشی كوڕی په‌ڕیشیم. له‌به‌ر هیوام به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان وا حوكم ده‌درێم”.


جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد.


دوایی چوومه‌ هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا.


له‌ ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له‌ نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان.


كاتێ فه‌رمانڕه‌وا په‌یامه‌كه‌ی خوێندییه‌وه‌ و پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه‌. زانی خه‌ڵكی قیلیقیایه‌،


ئینجا چوونه‌ سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.


به‌ ده‌ستی خۆیان ئاوایان نووسی: “له‌ په‌یامبه‌ران و پیران و برایانه‌وه‌، بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌كانن له‌ ئینتیاكیا و سوریا و قیلیقیا: ئاشتی بۆ ئێوه‌.


ئه‌وسا به‌رنڤا چووه‌ ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت،


كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردییانه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ و بۆ ته‌رسوسیان نارد.


جا ده‌چوون تاكو ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ بیبینن، هاتنه‌ لای ئیشۆع و بینییان ئه‌و پیاوه‌ی شه‌یتانه‌كانی لێ ده‌رچووبوو پۆشته‌یه‌ و ئاقڵه‌، له‌به‌رپێی ئیشۆع دانیشتووه‌، ئیتر ترسان.


دوای سێ ڕۆژ له‌ په‌رستگادا دۆزیانه‌وه‌، له‌ناوه‌ڕاستی ڕابیان دانیشتووه‌، گوێیان لێ ده‌گرێت و پرسیان لێده‌كات.


شاوول هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕی. چووه‌ لای كاهینی باڵا،


من خۆم پێم وابوو كه‌ پێویسته‌ زۆر شت دژی ناوی ئیشۆعی ناسڕه‌تی بكه‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite