Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 21:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 كه‌ له‌ سووڕه‌وه‌ گه‌شتی نێو ده‌ریاكه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه‌ ته‌لمیئوس، سڵاومان له‌ برایان كرد و ڕۆژێک له‌لایان ماینه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 لە سورەوە بەردەوام بووین لە گەشتەکەمان و گەیشتینە پتولمایس، لەوێ سڵاومان لە خوشک و برایان کرد و ڕۆژێک لەلایان ماینەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 21:7
13 Referans Kwoze  

سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارساكان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه‌ ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن.


كاتێ له‌ سه‌ره‌قۆسه‌ دابه‌زین سێ ڕۆژ ماینه‌وه‌.


دوای چه‌ند ڕۆژێک شا ئه‌گریپاس و به‌رنیكی هاتنه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ تاكو سڵاو له‌ پستۆس بكه‌ن.


پۆڵۆس سڵاوی لێكردن و یه‌ک به‌ یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه‌ خودا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا به‌هۆی ڕاژه‌كه‌ی كردی.


كه‌ چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه‌، پێغه‌مبه‌رێک به‌ ناوی ئاگابۆس له‌ ئیهوودوه‌ هات.


كاتێ له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ دابه‌زی، سه‌ركه‌وت و سڵاوی له‌ وارگه‌ كرد، ئینجا بۆ ئینتیاكیا شۆڕبووه‌وه‌.


هیڕوودس له‌ خه‌ڵكی سووڕ و سه‌یده‌ن زۆر تووڕه‌ بوو، ئه‌وانیش به‌ یه‌ک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی كرد و داوای ئاشتبوونه‌وه‌یان كرد، چونكه‌ ناوچه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی پاشاوه‌ ئازووقه‌ ده‌درا.


ئه‌گه‌ر سڵاوتان ته‌نها له‌برایانتان كرد، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه‌؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟


ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی:


ئینجا سه‌ردانی قوبڕسمان كرد و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه‌ سووڕ، چونكه‌ كه‌شتییه‌كه‌ باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت.


كاتێ گه‌یشتینه‌ یروشلایم، برایان به‌ خۆشییه‌وه‌ پێشوازییان لێكردین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite