Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 21:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ئینجا سه‌ردانی قوبڕسمان كرد و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه‌ سووڕ، چونكه‌ كه‌شتییه‌كه‌ باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئینجا قوبرسمان بینی و بەلای چەپدا بەجێمان هێشت، بەرەو سوریا دەچووین و گەیشتینە سور، چونکە کەشتییەکە بارەکەی لەوێ دادەگرت.

Gade chapit la Kopi




كردار 21:3
22 Referans Kwoze  

ئینجا له‌وێوه‌ به‌ڕێكه‌وتین و به‌ په‌نای قوبڕسدا ڕۆیشتین، چونكه‌ با پێچه‌وانه‌ بوو.


هه‌ندێک قوتابی قه‌یسه‌ڕییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده‌ لای مه‌ناسۆن، كه‌ قوبڕسییه‌ و قوتابییه‌كی كۆنه‌، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه‌.


هیڕوودس له‌ خه‌ڵكی سووڕ و سه‌یده‌ن زۆر تووڕه‌ بوو، ئه‌وانیش به‌ یه‌ک دڵ بۆ لای هاتن و بلاستۆسی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵی پاشایان ڕازی كرد و داوای ئاشتبوونه‌وه‌یان كرد، چونكه‌ ناوچه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی پاشاوه‌ ئازووقه‌ ده‌درا.


یۆسپ، لیوییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبڕسییه‌، كه‌ په‌یامبه‌ران ناویان لێنا به‌رنڤا، واتا ڕۆڵه‌ی هانده‌ر،


هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه‌، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به‌ ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه‌.


پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه‌، ئینجا ماڵئاوایی له‌ برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به‌ ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ر بوو.


ئینجا چوونه‌ سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.


له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ كه‌وته‌ نێوانیان و له‌یه‌كتری جیا بوونه‌وه‌. ئه‌وسا به‌رنڤا مه‌رقوسی له‌گه‌ڵ خۆی برد و به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس چوو.


به‌ ده‌ستی خۆیان ئاوایان نووسی: “له‌ په‌یامبه‌ران و پیران و برایانه‌وه‌، بۆ ئه‌و برایانه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌كانن له‌ ئینتیاكیا و سوریا و قیلیقیا: ئاشتی بۆ ئێوه‌.


ئه‌وانیش كه‌ به‌ ڕووحی پارسا نێردران، به‌ره‌و سولوكیه‌ دابه‌زین و له‌وێشه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا بۆ قوبڕس.


ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئستیفانۆسدا هات په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، په‌ڕینه‌وه‌ بۆ پۆنیقێ و قوبڕس و ئینتیاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوو نه‌بێت.


وه‌ی به‌حاڵت كوره‌زین! وه‌ی به‌حاڵت به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه‌ ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له‌ سووڕ و سه‌یده‌ن بكرابوونایه‌، هه‌ر زوو به‌ به‌رگی ماته‌م و له‌ نێو خۆڵه‌مێش داده‌نیشتن و تۆبه‌یان ده‌كرد.


ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو.


“وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی كورازین! وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه‌ ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له‌ سوور و سه‌یده‌ن بكرایه‌ن، هه‌ر زوو به‌ په‌ڵاس و خۆڵه‌مێشه‌وه‌ تۆبه‌یان ده‌كرد.


“ڕاهه‌ب و باڤل دێنمه‌وه‌ یادم، له‌وانه‌ی ده‌مناسن. ئه‌وه‌تا فه‌له‌ستیه‌ و سووڕ و خه‌ڵكی كوش. ئه‌مه‌ له‌ سیهیۆن له‌دایكبووه‌”.


كچی شاری سور به‌ دیارییه‌وه‌ دێت، خاوه‌ن سامانه‌كان ڕه‌زامه‌ندی تۆیان ده‌وێت.


له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه‌ پۆنیقێ، سواربووین و ڕۆیشتین.


كه‌ له‌ سووڕه‌وه‌ گه‌شتی نێو ده‌ریاكه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه‌ ته‌لمیئوس، سڵاومان له‌ برایان كرد و ڕۆژێک له‌لایان ماینه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite