Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 20:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 ئێمه‌ش دوای ڕۆژانی فه‌تیره‌، به‌ ده‌ریاوه‌ له‌ پیلیۆس ده‌رچووین، بۆ ترۆئۆس و به‌ پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه‌ لایان و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 بەڵام ئێمە دوای جەژنی فەتیرە، سواری کەشتی بووین و فیلیپیمان بەجێهێشت، پاش گەشتی پێنج ڕۆژ گەیشتینە بەندەری ترۆئاس، لەوێ بەوانەی دیکە شاد بووینەوە و حەوت ڕۆژ لەوێ ماینەوە.

Gade chapit la Kopi




كردار 20:6
18 Referans Kwoze  

كه‌ بینی ئه‌مه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی جووه‌كانه‌، په‌تڕۆسیشی گرت، ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژانی فه‌تیره‌دا بوو.


له‌وێشه‌وه‌ بۆ پیلیۆس كه‌ یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی ماقیدۆنیایه‌ و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه‌، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێک ماینه‌وه‌.


كاتێ هاتی، ئه‌و كراسه‌ی له‌ ترۆئۆس لای كارپۆس به‌جێم هێشت، له‌گه‌ڵ خۆتی بهێنه‌، په‌رتووكه‌كانیش به‌ تایبه‌ت ده‌سنووسه‌كان.


به‌ڵكو وه‌ک ده‌زانن پێشتر له‌ پیلیۆس ئازارمان چێژت و سووكایه‌تیمان پێ كرا، به‌ته‌مای خودامان به‌ئاشكرا باسی ئینجیلی خودامان بۆ كردن، له‌ دژایه‌تییه‌كی زۆردا.


پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا له‌ پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان:


له‌وێ برایانمان بینی، داوایان لێكردین حه‌فت ڕۆژ بمێنینه‌وه‌. ئاوا هاتینه‌ ڕۆما.


بۆ به‌یانی هاتینه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ و چووینه‌ ماڵی پیلیپوسی موژده‌ده‌ر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وته‌كه‌، له‌لای ماینه‌وه‌.


له‌وێ قوتابییه‌كانمان بینی و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه‌، به‌ ڕووح تكایان له‌ پۆڵۆس ده‌كرد سه‌رنه‌كه‌وێته‌ یروشلایم.


ئه‌وسا به‌ میسیادا تێپه‌ڕین و هاتنه‌ ترۆئۆس.


كاتێ بینینه‌كه‌ی بینی، یه‌كسه‌ر هه‌وڵماندا بۆ ماقیدۆنیا بڕۆین، دڵنیا بووین كه‌ خودا بانگی كردووین تاكو موژده‌یان بده‌ینێ.


ئه‌مانه‌ پێشمان كه‌وتن و له‌ ترۆئۆسدا چاوه‌ڕێیان ده‌كردین.


جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو به‌ده‌ریاوه‌ له‌ ئه‌پیسۆسدا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ک ماوه‌یه‌ک له‌ ئاسیادا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له‌ ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته‌ یروشلایم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite