Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 20:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: له‌ بیڕووئا‌ سوپاتڕۆسی كوڕی پیڕۆ، له‌ تسلۆنیقێیان ئه‌رستارخۆس و سه‌كوندۆس، گائیوس له‌ ده‌ڕبێ و تیماتیئوس، له‌ ئاسیاش تۆخیقۆس و ترۆپیمۆس.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەم کەسانەی لەگەڵ بوو: لە بیریە سوپاترۆسی کوڕی پیڕۆس، لە سالۆنیکییان ئەریستارخۆس و سەکوندۆس، گایۆس لە دەربە و تیمۆساوس، لە ئاسیاش تیخیکۆس و تروفیمۆس.

Gade chapit la Kopi




كردار 20:4
29 Referans Kwoze  

شڵه‌ژان هه‌موو شاری گرته‌وه‌، یه‌كده‌ست گائیوس و ئه‌رستارخۆسی ماقیدۆنیاییان ڕاكێشایه‌ شانۆ، كه‌ هاوڕێی پۆڵۆس بوون له‌ گه‌شتدا.


ئه‌ڕاستۆس له‌ قۆرنتێ مایه‌وه‌، به‌ڵام تروپیمۆس به‌ نه‌خۆشی له‌ میلیتس به‌جێم هێشت.


بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌واڵم بزانن وا خه‌ریكی چیم، تۆخیقۆس، برای خۆشه‌ویست و ڕاژه‌وانی سه‌رڕاست له‌ په‌روه‌ردگار، هه‌موو شتێكتان پێ ده‌ڵێت.


كاتێ ئه‌رتیماس یان تۆخیقۆس ده‌نێرمه‌ لات، هه‌وڵ بده‌ له‌ نیكۆپۆلیس وه‌ره‌ لام، چونكه‌ به‌ته‌مام له‌ زستاندا له‌وێ بم.


تۆخیقۆسم ناردووه‌ بۆ ئه‌پیسۆس.


تۆخیقۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ، برای خۆشه‌ویست و ڕاژه‌وانی سه‌رڕاست و هاوبه‌نده‌ له‌ په‌روه‌ردگار.


چونكه‌ ترۆپیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌پیسۆسییان له‌ شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵۆس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه‌ په‌رستگا.


پۆڵۆس گه‌یشته‌ ده‌ڕبێ و پاشان لیستره‌، له‌وێ قوتابییه‌ک به‌ ناوی تیماتیئوس هه‌بوو، دایكی جووێكی باوه‌ڕدار بوو، به‌ڵام باوكی یۆنانی بوو.


په‌یامبه‌ران هه‌ستیان كرد و بۆ شاری لیستره‌ و ده‌ڕبێی لیكاونیه‌ و بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروپشتیان هه‌ڵاتن و


ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه‌. ئه‌گه‌ر هاته‌ لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن،


پیره‌كه‌، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت.


هه‌روه‌ها مه‌رقوس و ئه‌رسته‌رخۆس و دیما و لۆقا، كه‌ هاوكارمن.


بۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم تیماتیئوس: به‌خشش و به‌زه‌یی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان و ئیشۆعی مه‌سیحی هیوامان،


هیوادارم له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار زوو تیماتیئوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو دڵنیا بم كه‌ هه‌واڵتان بزانم.


چونكه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا، كه‌ به‌هۆی من و شیلاو تیماتیئوس له‌نێوتاندا ڕاگه‌یێندرا، به‌ڵێ و نه‌خێر نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ودا هه‌ر به‌ڵێ بووه‌.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان له‌ هه‌موو ئه‌خائیه‌.


گائیوس كه‌ میوانداری من و هه‌موو وارگه‌یه‌ سڵاوتان لێده‌كات. ئه‌ڕاستۆسی خه‌زنه‌داری شار و كوارتۆسی برا سڵاوتان لێده‌كه‌ن.


تیماتیئوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوقیئوس و ئیاسون و سوسیپاته‌ری خزمانم.


سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ.


ئینجا به‌ ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ تسلۆنیقێ كه‌ كه‌نیشتی جووی لێبوو.


به‌ڵام كاتێ قوتابییه‌كان ده‌وریان دا، هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه‌ نێو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رنڤا بۆ ده‌ڕبێ ڕۆیشت.


ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا،


ئینجا به‌ ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه‌ تێپه‌ڕین، چونكه‌ ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له‌ ئاسیا وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن.


كاتێ جووی تسلۆنیقێ زانییان پۆڵۆس له‌ بیڕووئا‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه‌، هاتن له‌وێش كۆمه‌ڵانه‌كه‌ جۆش بده‌ن.


جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو به‌ده‌ریاوه‌ له‌ ئه‌پیسۆسدا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ک ماوه‌یه‌ک له‌ ئاسیادا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له‌ ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته‌ یروشلایم.


كاتێ هاتنه‌ لای پێی وتن: “ئێوه‌ ده‌زانن له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ كه‌ هاتمه‌ نێو ئاسیا، به‌ درێژایی كاته‌كه‌ چۆن بووم له‌گه‌ڵتان،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite