Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 20:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕی، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی كردن، هاته‌ یۆنان،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 کاتێک بەو ناوچانەدا تێپەڕی، بە زۆر وشە ورەی باوەڕدارانی بەرز کردەوە. لە کۆتاییدا گەیشتە یۆنان

Gade chapit la Kopi




كردار 20:2
17 Referans Kwoze  

جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


چونكه‌ ئامۆژگاریمان له‌ چه‌واشه‌ و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه‌،


ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین، هه‌موو مرۆڤێكی پێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌وپه‌ڕی داناییه‌وه‌ هه‌موو مرۆڤێک فێرده‌كه‌ین، تاكو هه‌ر مرۆڤێک له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا به‌ ته‌واوی پێشكه‌ش بكه‌ین.


وه‌ک ده‌زانن، چۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌تان وه‌ک باوک بووین بۆ منداڵه‌كانی، هانتان ده‌داین


ئینجا پۆڵۆس چووه‌ سه‌ره‌وه‌، نانی له‌ت كرد و خواردی، تاكو به‌ره‌به‌یان قسه‌ی كرد، پاشان ڕۆیشت.


كه‌ شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و شیلایان نارده‌ بیڕووئا‌، كه‌ گه‌یشتن چوونه‌ كه‌نیشتی جووه‌كان.


ئینجا به‌ ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ تسلۆنیقێ كه‌ كه‌نیشتی جووی لێبوو.


له‌وێشه‌وه‌ بۆ پیلیۆس كه‌ یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی ماقیدۆنیایه‌ و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه‌، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێک ماینه‌وه‌.


ئینجا چوونه‌ سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


به‌ زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه‌ چه‌وته‌ ڕزگار بكه‌ن”.


زۆر شتی دیكه‌ش فێری گه‌لی ده‌كرد و موژده‌ی ده‌دانێ.


دوای نه‌مانی ئاژاوه‌كه‌، پۆڵۆس قوتابییه‌كانی بانگكرد و ماڵئاوایی لێكردن و ده‌رچوو تاكو بڕواته‌ ماقیدۆنیا.


له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد. كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ بڕواته‌ سوریا، جووه‌كان پیلانیان بۆی گێڕا، بڕیاری دا به‌ ماقیدۆنیادا بگه‌ڕێته‌وه‌.


به‌ڵام به‌ خواستی په‌روه‌ردگار به‌ په‌له‌ دێمه‌ لاتان، ئه‌وسا نه‌ك قسه‌كانی ئه‌و لووتبه‌رزانه‌ ده‌زانم به‌ڵكو هێزیان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite