Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




كردار 2:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 ئێمەی خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یەهودیا و کەپەدۆکیا، پۆنتۆس و ئاسیا،

Gade chapit la Kopi




كردار 2:9
34 Referans Kwoze  

په‌تڕۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ بژارده‌كانی خودا، بێگانه‌ په‌راگه‌نده‌كان له‌ پۆنتس و گه‌ڵاتیه‌ و قاپودقیا و ئاسیا و بتۆنیا،


یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه‌، له‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،


تۆ ئه‌مه‌ ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، له‌وانه‌ فیجلۆس و هرمۆجینیس.


جووێكی بینی به‌ ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پونتوس بوو، تازه‌ له‌گه‌ڵ پریسقیلای ژنی له‌ ئیتالیاوه‌ هاتبوون، چونكه‌ قله‌ودییوس فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوو ڕۆما به‌جێبهێڵن، ئیتر هاته‌ لایان.


ئینجا به‌ ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه‌ تێپه‌ڕین، چونكه‌ ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له‌ ئاسیا وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن.


دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادا دانیشتبوون، جوو و یۆنانی، وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان بیست.


جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد.


فه‌رمووی: “منم ئه‌لف و یێ. یه‌كه‌مین و پایان. ئه‌وه‌ی ده‌یبینی، له‌ په‌رتووكێک بینووسه‌وه‌ و بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی بنێره‌، بۆ ئه‌پیسۆس و سمۆڕنا و پرگاموس و تیئۆتیڕا و سه‌ردس و پیلاده‌لپیا و لادیقیا”.


برایان، نامانه‌وێت ئه‌و ته‌نگانه‌ی له‌ ئاسیا به‌سه‌رمان هات له‌لاتان شاراوه‌ بێت، كه‌ زۆر له‌ سه‌رووی توانا بارگران بووین، تا ئه‌وه‌ی له‌ ژیان بێ هووده‌ بووین.


وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یانن به‌ ناوی په‌روه‌ردگار به‌ گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن.


سڵاو له‌ ئه‌و وارگه‌یه‌ بكه‌ن له‌ ماڵه‌كه‌یاندایه‌. سڵاو له‌ ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه‌ بۆ مه‌سیح.


كاتێ هاتنه‌ لای پێی وتن: “ئێوه‌ ده‌زانن له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ كه‌ هاتمه‌ نێو ئاسیا، به‌ درێژایی كاته‌كه‌ چۆن بووم له‌گه‌ڵتان،


جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو به‌ده‌ریاوه‌ له‌ ئه‌پیسۆسدا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ک ماوه‌یه‌ک له‌ ئاسیادا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له‌ ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته‌ یروشلایم.


هه‌روه‌ها هه‌ندێک گه‌وره‌ پیاوی ئاسیا كه‌ دۆستی بوون، ناردیانه‌ لای و لێی پاڕانه‌وه‌ كه‌ نه‌چێته‌ شانۆكه‌.


نه‌ک ته‌نها ئه‌م به‌شه‌مان له‌ مه‌ترسیدایه‌ ڕێزی لێ نه‌گیرێت، به‌ڵكو په‌رستگاكه‌ی ئه‌رتامیسی خواژنی گه‌وره‌ش هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسیا و جیهان ده‌یپه‌رستن، پایه‌ به‌رزییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات”.


ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێبگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت،


ئه‌ی چۆن هه‌ریه‌كه‌مان گوێی له‌ زمانی خۆی ده‌بێت كه‌ لێی له‌دایكبووه‌؟


ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: له‌ بیڕووئا‌ سوپاتڕۆسی كوڕی پیڕۆ، له‌ تسلۆنیقێیان ئه‌رستارخۆس و سه‌كوندۆس، گائیوس له‌ ده‌ڕبێ و تیماتیئوس، له‌ ئاسیاش تۆخیقۆس و ترۆپیمۆس.


كاتێ خه‌ریک بوو حه‌وت ڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بێت، جووه‌كانی ئاسیا له‌نێو په‌رستگا بینییان، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جۆش دا و گرتییان،


له‌مه‌ منیان بینی له‌ په‌رستگادا خۆم بێگه‌رد كردبووه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵێک و نه‌ له‌نێو ئاژاوه‌.


سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite